دێمیلە، گیایەکی خۆڕستی کوردستانە کە لە نێو گشت و کاڵدا دەڕوێ. بەڕێز سەید شەهاب خزری لە کتیبەکەی خۆیدا "فرهنگ گیاهان دارویی کردستان"دا لە لاپەڕەی ١١٨دا دەڵێ: بۆیە ئەم ناوەیان لەو گیایە ناوە چونکە ئەو ساڵانەی کە گەنم و جۆ بە هۆی بەڵاوە لە نێو دەچن، بەری ئەم گیایەیە کە کۆ دەکرێتەوە و ورد دەکرێ و دەیکەن بە نان.