هەرەبەنگ، گیایەکی دوو ساڵانە لە بنەماڵەی Solanaceae کە باڵای تاکوو ٦٠ سانیمیتر و لە هێندیک شوێنیشدا زیاتر بەرز دەبێ.
گەڵاکانی قنچکیان نیە و راست لە لاسکەوە روواون و لێوارەکەیان ددانەدارە و کوڵکنن. گوڵەکانیشی کورکن و بە رەنگی جۆراوجۆری وەک قاوەیی، چەرموو،
زەردی کەم رەنگ و سورمەیین. بەرێکی کەپسوولی هەیە کە ماددەیەکی ژەهراوی تێدایە کە ئەوسا وەک دەرمانی خەوهێنەر بەکاریان دەهێنا.