BackCoco nut palm
کەشکۆڵ

Latin: - Cocos nucifera - Cocos sechellarum
English: - Coco nut palm
کەشکۆڵ 

داری نارگیل، دارێکی بەرزە لە بنەماڵەی "دارخورمایی"ەکان. لە سەر شوێنی ئەم دارە بیروبۆچوونی جیاواز هەیە، هێندێک لە زانایان دەڵێن شوێنی سەرەکی ئەم دارە خوارووی ئاسیایە لە کاتێکدا بڕێکیتر دەڵێن باکوور ئامریکای خوارووە. ئاسەوارگەلێک لە نیوزیلاند دۆزراونەتەوە کە تەمەنیان دەگەڕێتەوە بۆ ١٥ میلیۆن ساڵ پێش کە ئەوە دەردەخا کە ئەو کاتە گیا لە شێوازی کەشکۆڵدا لەوێ روواون. شوێنی رووانی ئەم دارە زۆرتر لێواری ئاوە گەرمەکان و هۆکاری دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لەبەر سووکی بەرەکەی کە نانیشێ و لەسەر ئاوەکانەوە دەمێنێتەوە بە هۆی شەپۆلی ئاوەکانیەوە رێگایەکی زۆر دوور دەپێون و لە لێوارتدا دەگرسێنەوە. بەری ئەم دارە کە خودی کەشکۆڵەکەیە دوای ئەوە پێگەیشت بە هۆی باوە لە دارەکە دەبێتەوە، لە هێندیک ناوچەدا کێشەی بۆ ترافیکی ئوتومبیلەکان دروست کردوو، چوونکە لە بەرزاییەکی زۆرەوە بە خێراییەکی توون بەردەبنەوە و دەدەن بەسەر ئوتومبیلەکاندا.
لەوە دەچی بۆیە بە کوردی ئەم ناوەیان بۆ داناوە لە تۆکڵی بەرەکەی کەشکۆڵ دروست دەکرێ دەنا ناوە راستیەکەی هەر نارگیلە.
سەیری نارگیل بکە.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-