Backlagenaria vulgaris
کولەکە سەراوی

Latin: - lagenaria vulgaris
کولەکە سەراوی 

کولەکە خانمانی، کولەکە سەرئاوی، کولکە ئاوی، جۆرێ کولەکەیە کە تەرزەکەی زیاتر لە دار دەچێ، بەرەکەی وەک کوولەکەیە بەڵام لە لای تەرزەکەیەوەی باریک و دوای ملکەکەی، هەرچێ بەرەو دەرەوە بڕوات گەورەتر و گەورەتر دەبێ. قەدیم دوای ئەوەی ناوەکەیان دەردەهێنا، وشکیان دەکرد بۆ شوێنی شتومەک، تفەنگچی و راوچیە کۆنەکان بارووتیان تێدا رادەگرت.
یەکێک لە کوولەکە سەراویانە کە جێگای بارووت بووە و بە شێوەیەکی جوان رازاوەتەوە لە لای بنەماڵەیەکی ئیتالیاییە کە گوایە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کۆتاییەکانی ١٨٠٠ یان سەرەتای ساڵانی ١٩٠٠ کە لەوە دەچێ دیارییەک بووبێ بۆ ناپلئۆن بناپارت کە ساڵی ١٨٠٤ بوو بە ئیمپراتۆری فەرانسە. ئەو کوولەکەیە کە وێنەی کەسایەتییە گەورەکانی شۆڕشی فەرانسەی لێ هەڵکەندراوە، بێجگە لەمەش نووسراویەکی لێ هەڵکەندراوە کە نووسراوە: "دوای ئەوەی لە ٢١ی مانگی ژانویەدا ماکسیمیلیان بوردالود سەری شای لە لەشی جیا کردەوە، دەستماڵەکەی بە خوێنی شا سوور بووە." دیارە ستماڵەکە لە نێو کوولەکەکەدا نەبووە، بەڵام خوێنی تێدا پەیدا کراوە و تاقیکاری دی ئن ئەی لەسەر کراوە و روون بووەتەوە کە خوێنی "لوئی شانزدهم"ە... ئێستا ئەم کوولەکەیە نرخێکی ٥٠٠ هەزار یۆرۆیی بۆ دیاری کراوە.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-