کلکە مشکە، دوە مشک، گوڵی کلکە مشکی، گیایەکە لە بنەماڵەی Buddlejaceae کە گوڵێکی پڕ و جوان دەگرێ کە شێوازی دەرەکییەکەی لە کلکی مشک دەچێ. لەو شوێنانەی کە کەش و هەوای سازگاری هەیە تاکوو ٥ میتر باڵا دەکا، گەلاکانی نوک تیژن و رەنگیای سەوزێکی تۆخە و گوڵەکانی سوور، ئەرخەوانی و بۆن خۆشن کە بە شێوەی هێشووی لە سەر لق و چڵەکانیەوە وەک کلیک شۆڕ دەبنەوە.