دوە رێوی، گیا دڵژان، گیایەکی یەک ساڵانە کە باڵای دەگاتە نزیکەی ١ میتر. گەڵاکانی نزیکەی نیو دەسیمیتر پانن و لە تەنیشتەوە گەڵایتریان لێ جیا دەبێتەوە. لە سەر لقەکەیەوە گوڵیک دەکا کە لە کلکە رێوێ دەچی و نیو تاکوو ١ دەسیمیتر درێژە.
دوو جۆری سەرەکی هەیە کە ssp. pratensis و ssp. alpestris یە و ئەوەی دووهەم کورتەباڵاتر و گوڵەکەی کورتر و رەنگیشی تۆزێک تۆخترە.
ناوە زانستییەکەی لە وشەی لاتینی pratum (جاڕ، ئاڵفجاڕ) وەرگیراوە کە زۆرتر شوێنی سەوز بوونی گیاکە پیشان دەدا.
بە ئاڵمانی پێیدەڵین Wiesen-Fuchsschwanzgras .
بە سویدی Ängskavleی پێدەڵین. رەنگە زەرەری نیە کە ئەم ناوە سویدیەشی بکەین بە کوردی کە دەبێ بە "وردێنەی نێو ئاڵفجاڕ" یان "وردێنەی نێو جاڕ". ئەم ناوە زۆرتر شێوازی گیاکە پێشان دەدا کە لە وەردێنەی نان کردن دەچێ.
سەیری دوڕێوی بکە.