BackFoxglove Finger flower
کاسەگول

Latin: - Digitalis purpurea - Foxglove Purple Foxglove
English: - Foxglove Finger flower
کاسەگول 

کاسەگول، دەرمانە دڵە، وڕه گیا. گیایەکی دوو ساڵانە و زۆر بە کەمیش دەبێ بە سێ ساڵانە. باڵای لە ١ تاکوو ١ و نیو میتر بەرز دەبێ. ساڵی یەکەم گەڵای پانی ٣٠ تا ٤٠ سانیمیتری دەردەکا و ساڵی دووهەمیش لە ناوەندی گەڵاکانەوە نێرتکێک قیت دەکاتەوە کە گوڵی زۆر جوانی پێوەن و گوڵەکانیش رەنگیان سوور، ئەرخەوانی و هێندیک جاریش سپین و لە نێو کاسەی گوڵەکەدانیدا پەڵە پەڵەی قاوەیی رەنگ دەبینرێ. لە کوردەواریدا ئەم گیایە بۆ دەرمان بەکار دێنن، بەڵام لەبەر ئەوەی گلیکوزید (glycosides)ی تێدایە ژەهراویە و لە ئوروپادا کە دەرمانسازیدا بۆ دروست کردنی دەرمانی دڵ بەکاری دەهێنن. بەڵام لە هێندێک شوێن بۆ جوانی دەنێژن. جەندین جۆری هەیە بەڵام لەوە دەچێ بە رەنگی گوڵەکانیان و یان کورکنی لاسکەکانیاندا ناوەکانیشیان بگۆڕدرێ.
ناوی لاتینی ئەم گوڵە لە وشەی "purpureus"وە وەرگیراوە کە مانای (رەنگی ئەرخەوانی)دەدا و لەبەر رەنگی گوڵەکەی ناویان ناوە.
ئەم جۆرە کاسە گوڵە، کوڵکنە Grecian Foxglove ,Digitalis lanata, Scrophulariaceae.
بە ئاڵمانی Roter Fingerhut پێ دەڵێن.
بە سویدی پێی دەڵێن Fingerborgsblomma ئەم ناوەشیان بۆیە پێداوە کە شێوازی گوڵەکانی لە "fingerborg" دەچن کە کەرستەیەکە وەک ئەنگوستیلە کە سەرێکی گیراوە و خەڵکی لە کاتی دروومان و گوڵدۆزیدا بەکاری دێنن بۆ ئەوەی دەرزیەکە نەچێتە دەستیانا.
بە ئاڵمانی Gelberی پێدەڵێن.
سەیری وڕەگیا بکە.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-