BackLords-and-Ladies
کاردی

Latin: - Carum carvi L.
English: - Lords-and-Ladies
کاردی 

کاردی یان گوڵ شەیپوور، خاز، گیایەکی خۆڕسکە لە بنەماڵەی "Araceae". ناویی دووهەمیشی لەبەر ئەوە پێ دراوە کە لە شەیپوور دەچێ و گەڵاکانی لە ١٥ تا ٣٠ سانتیمیتر پانە و لە نێو دارستان و شوێنی نمدار و کوێستانیدا دەڕوێ. گەڵا و ریشووەکەی بۆ دەرمان دەچێ و هەر لە مێژە بۆ دەرمان و ساڕێش کردنی برینی چڵکن بەکاری دێنن. لە ناوچەی کرماشان زۆر دەڕوێ و لەوێ پێی دەڵێن "خاز".
ناوە زانستیەکەی خۆی لە وشەی یۆنانی "aron" (مارڕیشوو) وەرگرتتووە و لە دەورانی "Theofrastos" ناوی گیا بووە. ئەم بنەماڵە نزیکەی ٢٥ جۆری هەیە کە دوو جۆریان لە وڵاتی سویددا دەڕوێن کە یەکەمیان (A. alpinum) و بۆ خۆیان پێی دەڵێن "munkhätta" (کڵاوی راهیبە) و دووهەمیش (A. maculatum) کە ناویان ناوەتە "fläckig munkhätta" (کڵاوی گوڵ گوڵی راهب) دەدا.
بە ئاڵمانی Gefläckter Aronstab پێ دەڵێن.
بە سویدی Munkhättor پێ دەڵێن.

لە ماڵپەڕی http://www.mergapan.com/ بەم جۆرە لەسەر ئەم گوڵە نووسراوە:
له‌ جیهاندا ٢٠٠٠ جۆری هه‌یه، ئه‌وه‌ی له‌ کوردستان هه‌یه سێ چوار جۆرن که‌ یێیان ده‌وترێ کاری شاخی - کاردی ده‌ستچین - کاری ریشۆک - کاردی ڕیخنی نیشتمانی بنه‌ره‌تی:- ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست - خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا.
وه‌سفی ڕووه‌کی:- ڕ‌ووه‌کێکی زستانەیه‌ و له‌ سه‌ره‌تای به‌هار ده‌رده‌که‌وێت ، شێوه‌ی گه‌ڵای سێگۆشه‌ی نووک تیژه‌ و له‌ سه‌ری ڕم ده‌چێت ڕه‌نگی سه‌وزی بریقه‌داره‌. گوڵەکەی له‌ شێوه‌ی نێرکه،‌ دوای کرانه‌وی نێرکه‌که‌ به‌ ڕه‌نگی سووری تاریک و وه‌نه‌وشه‌یی خۆی ده‌نوێنێ بۆنی ناخۆشه.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-