سالیون، کاشمە، کەرەوزی کێوی جۆرێک کەرەوزی خۆڕسکە لە بنەماڵەی "چەترییەکان" (Apiaceae) یان (Umbelliferae)کە گیایەکی دوو ساڵە و یان چەند ساڵەیە. ریشووی راست رۆدەچێ و لاسکەکانیشی نێو بەتاڵن و باڵایان تاکوو ١ میتریش بەرز دەبێ. گەڵاکانی لە رووکاری دەرەوە بڕاو بڕاون و هەر یەکەیان لە چەند گەڵایتر پێک هاتوون. گیایەکی زۆر بۆن خۆشە.
ناوە زانستیەکەی "graveolens" مانای (بۆنی تیژ یان بۆنی بەهێز) وەرگیراوە کە تێکەڵاوێکە لە دوو وشەی لاتینی "gravis" کە مانای "قورس، زۆر، تیژ" و "olere" کە مانای "بۆن" دەدا.
بە ئاڵمانی ناوی Echter Sellerie یە
بە سویدی Selleri پێ دەڵێن. ناوە سویدییەکەی ئەم گوڵە لە ناوە یونانیەکەیەوە "selinon" وەرگیراوە.