دڕە دەوا، کەرکۆڵ، گیایەکی ١ ساڵەیە کە باڵای لە ٤٠ تا ٦٠ سانتیمیتر بەرز دەبێ و تامێکی تاڵ و بۆنێکی زۆر ناخۆشی هەیە. ریشووی چووکە و لاسکی راست و سێ سووچ و گەڵای پان و گەرورەیە کە رەنگیان سەوزێکی رووناکە و ددانەدار و نووکەکانیان دڕکێکی تیژی پێوەیە. گوڵەکانی رەنگیان سپیە. رووی گەڵاکانی لە گورکی نەرمی پەموویی داپۆشراون. گوڵەکانی لە دووهەم مانگی بەهارەوە خۆیان پیشان دەدەن و تاکوو ٢ مانگ دەمێننەوە. بەرێکی وەک فندقی رەنگ خەنەیی دەگرێ. گەڵا و لقەکانی ئەم گیایە بۆ زۆر بەهێزن و هەر بۆیە بۆ بەهێز کردنی گەدە و بڕینی تاو و لەرز و بەرگری لە خوێنڕێژی برین و خاوێن کردنەوەی خۆوێن و بەهێز کردنی هێزی بیرکردنەوە و هەروەها بۆ لە نێو بردن و ساڕێژ کردنی برینی خڵکن بەکار دێ.
بە فارسی "خارمقدس" پێ دەڵێن.
سەیری دڕە دەوا بکە.