BackDorema, Asafetida, Stinging assa, Assa fetida
کەما

Latin: - Ferula assa foetida - Dorema ammoniacum - Ferula gummosa
English: - Dorema, Asafetida, Stinging assa, Assa fetida
کەما 

کەما، وڵە، کەمێ، کەمیر، جارز، گیایەکی چەند ساڵەی کوێستانەکانی کوردستانە لە تیرەی"چەترییەکان" (Apiaceae ( Ammiaceae) ( Umbelliferae) و لە بنەماڵەی "چەترییەکان"ە. ریشووەکەی تۆزێک ئەستوور و گۆشتنە. گەڵاکانی زۆر بارید و بڕاو بڕاون. لاسکێکی گۆشنتی بەرزی هەیە کە لە ١ تاکوو ٢ میتر بەرز دەبێ. گوڵەکانی چووکە و رەنگیان زەردە و بە گرووپ و دەستەن و شێوازی چەتریان بە خۆیانەوە گرتووە. مەڕ و ماڵات زۆر حەزی لێ دەکەن بەتایبەتی پەز. مەڕ و ماڵات قەڵەو دەکا بەڵام گۆشتەکەیان تۆزێکی بۆنی ناخوەش دەبێ. تۆمێکی رەنگیان قاوەییەکی تاریکن.
جۆرەکانیتری ئەم گیایە واتە Ferula لە کوردستان و ئێراندا دەڕوێن .
کەما زیاتر لە ١٥٠ رەگەز و نزیکەی ٣٠٠٠٠ جۆری هەیە کە چەند جۆری دیکەی ناسراوی ئەمانەن: F.foetida Regel. ، F.alliacea Boiss. F.Kuma و F.Kurdica Pol.
ئەم جۆرەیان F.foetida زۆرتر لە بەلوجستان، خوەراسان، شاهڕود، بستام، میامی، دامغاندا دەبینرێ.
ئەم جۆرەیان F.alliacea لە ناوچەی خوەراسان و کرماندا دەڕوێ.
ئەم جۆرەیان F.Kurdica لە کوێستانەکانی دەورەبەری سابڵاغ و هەمەدان و ئازەربایجانی رۆژئاوادا زۆر دەڕوێ. کە لەوێ پێی دەڵێن "بی وزا".
ئەم جۆرەیان F.Kuma لە سەرشیوەی سەقز، بەرزاییەکانی هەورامان لە پارێزگای کوردستاندا دەڕوێ.
کەما ئاڵفی چاکە بۆ مەڕ و ماڵات کە لەو ناوچانە پێی دەڵێن « کەما» و « ویه».
ئەو جۆرانەی سەرەوە هەموویان لە یەک دەچن تەنیا بەرزی و بالایان جیاوازە.
لە فەرهەنگەکاندا ئاوا باسی کەما کراوە:
ـ کەما گیایەکی زۆر بۆ گەنە. (برهان ).
ـ گیایەکی زۆر بۆ گەن و پیسە. (آنندراج ).
ـ گیایەکی زۆر بۆ گەنە. (ناظم الاطباء).
ـ گیایەکی بۆ گەنە کە پێی دەڵێن گوڵی گەنیو، عەرەبەکان پێی دەڵێن کماة. (فرهنگ رشیدی ).
ـ گیایەکی بۆن ناخۆش و لە خوەراسان دوو جۆرەی هەیە کە یەکێکیان گا دیخوەن و جۆرێکیشی خەڵکی دەیخۆن کە جۆرێکی بەسوودە. (صحاح الفرس).
ـ گیایەکە لە تیرەی چەتریەکان که لە بەرزایی کێوەکاندا دەڕوێ و گەڵای بۆن خۆشە و خوەراکی باشی ئاژەڵەکانە و لە جۆرێکی شیلەیەکی بۆن پیس بە ناویی "انغوزه" و لە جۆرێکی دیکەی سیلەیک بە ناوی "انجدان" دەگرن کە بۆ دەرمان دەشێ. (از حاشیه ٔ برهان چ معین)
بە فەرانسەیی Assa foetida, Asa foetida پێ دەڵێن.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-