کاردوو، کاردو، پاز، هاز، گیایه‌کی گه‌ڵاپانی خۆڕستی کێوی یه که له نێو سماقاودا زه‌ردی ده‌که‌ن و به‌چێشتی لێی ده‌نێن. ئه‌گه‌ر به کاڵی بخورێ ده‌م و زمان ئه‌بڕێ. بە شینی دەکرێ بە دۆڵمە. کاردۆپڵاوی لێ ساز دەکەن کە چێشتی تایبەتی هێندێک ناوچەی کوردستانە و میوانی لێ ساز دەکەن. بۆ ده‌رمانی خاوێن کردنه‌وه‌ی نێو زک باشه.