کوندر، کولەکێ، کوولەکە زەردە، کولەکە زەردە، کولەکێ، کدو، گوندۆڕە، کودی، کودو، کودی، قوندک، کولند، کولنده‌ر، کووله‌که، كووی، كه‌دوو، قه‌باخ ، قه‌باغ، قولندکه‌دوو، کوله‌ند، کوله‌نده‌ر، کولیندک، کوندر، کوندک، کووسه، گیایه‌که له ریزی “دوو له‌تکه‌یی یه په‌ڕه‌گوڵپه‌یوه‌ند” ه‌کانه که سه‌ر ده‌سته‌ی تێره‌یه‌کی تایبه‌تین به ناوی “کوله‌که‌کان” Cucurbitacées،ه که ته‌رزه‌که‌ی له ته‌رزی خه‌یار ده‌چێ و جار و بار ته‌رزه‌که وه‌ک له‌ولاو به گوڵ و گیای نزیک، خۆیدا ده‌هاڵێ و ده‌یکاته پاڵپشت بۆ هه‌ڵچوون و به‌رز بوونی خۆی، گه‌لآشی ساده‌یه و له گه‌لآی خه‌یار ده‌چێ و گوڵه‌کانی زه‌ردن و نێر و مێی گوڵه‌کان له یه‌ک جوێن، به‌لآم له سه‌ر یه‌ک بنچن، میوه‌ی ئه‌م گیایه که هه‌مان تۆم کوڵکه‌یه به زۆر شێوه هه‌یه. هێندێکیان زۆر زل ده‌بن و له نێوه‌وه ده‌نکه کوله‌که‌یان تێدایه که له درێژیدا ١٨ تا ٣٠ میلیم و پانی ٨ تا ١٢ میلیم و ئه‌ستووریه‌که‌شی ٣ تا ٤ میلیمه. سه‌رێکی ده‌نکه‌کانیشی له سه‌ره‌که‌ی دیکه‌یان پانتره. ئه‌و به‌شه‌ی کوله‌که که زۆر به‌کار دێ ناوکه‌که‌یه‌تی که له نێوه‌وه مێشکێکی سپی هه‌یه و دیوی نێوه‌وه‌ی ده‌نکه کوله‌کان په‌رده‌یه‌کی ناسکی سه‌وزیان هه‌یه. له مێشکی نێوکه کوله‌که‌دا هیتروزید Heterosideێک به ناوی په‌پونووزید Peponoside هه‌یه. بۆ ده‌رمانی کرمی نێوسک باشه به‌تایبه‌تی بۆ مندالآندا، ئه‌م ده‌رمانه بۆ که‌سانی سه‌ره‌وه‌ی ٥٠ ساڵ، ١٠٠ گره‌م و بۆ مندالآن ٢٠ تا ٥٠ گره‌م به کار دێنن. ئه‌مه‌ش چه‌ند جۆر کوله‌که‌یه Cucurbita pepo، که به فه‌رانسه‌یی ناوه‌که‌یان به‌م جۆره‌یه Courge “کوله‌که” و Courgette “کوله‌که خۆرشتی سه‌وز” و Potiron “کوله‌که‌ی زل و تۆودار (کدو توبن) و Citrouille “کوله‌که‌ی هه‌ڵوایی و مره‌بایی” و Gourde یان Galebasse “کوله‌که کێوی یان کوله‌که‌سه‌راوی که زۆرتر بۆ جوانی یه، به‌لآم دوای ئه‌وه‌ی نێوه‌که‌یان کۆڵی ڕاوچی ده‌یکه‌نه جێگه باروت و ژنانیش وه‌ک گۆزه‌ڵه به‌کاری دێنن، به ئینگلیزی Squash و Summer squash “کوله‌که‌ی هاوینی یان خۆرشتیی سه‌وز” و Pumpkin و Hungarian pumpkins و Winter squash “کوله‌که‌ی هه‌ڵوایی و مره‌بایی” Vegetable marrow “کوله‌که خۆرشتی” Calabash و Gourd “کوله‌که سه‌راوی”. ئه‌مه‌ش ناوه زانستیه‌که‌ی چه‌ند جۆره کوله‌که:
Cucurdita maxima Duch کوله‌که‌ی زل و قه‌به.
Cucurbita pepo L,کوله‌که‌ی تۆودار.
Cucurbita melon pepo L, کوله‌که‌ی هه‌ڵوایی و مره‌بایی.
Lagenaria siceraria (Mol,) Standl,کوله‌که سه‌راوی و ئه‌و کوله‌کانه‌ی بۆ جوانی ده‌چێندرێن.
کوله‌که ده‌کرێته خوه‌رشت و دۆڵمه‌شی لێ ساز ده‌که‌ن. له کرماشان چێشتێکی پێ لێ ده‌نێن که تێکه‌ڵه له‌گه‌ڵ باینجان و ناوی “یه‌تمچه”[ سنه‌یش هه‌تیمچه‌ی پێده‌ڵێن] یه.ع.ا.د. کوله‌که پاش ئه‌وه‌ی نێوکه‌ی ده‌ردێنن کوز کوز قاژی ده‌که‌ن و له به‌ر خۆر هه‌ڵی ده‌خه‌ن که پێی ده‌ڵێن “به‌له‌چه‌ک” و دوای وشک بوون ده‌یپارێزن بۆ خواردنی زستان. له کورده‌واریدا کوله‌که زل و زه‌رده‌کان به ساغی له ته‌نوور داوێن و دوای پیشاوی ده‌ییخۆن. زور له‌م تاریفه‌ی سه‌رێ به‌تایبه‌تی پێوانه‌کان و ناوه لاتینی و فه‌راسه‌یه‌کانم له ف.م. وه‌رگرتووه. ئه‌م ناوه‌م له گۆڤاری سوئێدی Allt om tagard وه‌رگرتووه که ده‌ڵێ جۆرێک له کوله‌که زیاتر له ١٠٠ ساڵه هه‌یه ئه‌ویش ئه‌مه‌یه Cucurbita maxima یان Rouge Detampes که کۆله‌که‌یه‌کی پانه‌وه‌بووی ره‌نگ زه‌ردی زۆر زله و پورسایه‌که‌ی له ٥ تا ١٠ کیلو ده‌بێ. جۆرێک کوله‌که هه‌یه که پورسایه‌که‌ی له ٤٠ تا ٥٠ کیلو ئه‌بێ و له هیندوستان نێوه‌که‌ی ئه‌کۆڵن و وه‌کو هه‌مبار به‌کاری دێنن که ٤٠ تا ٥٠ کیلو دانه‌وێڵه ده‌گرێ. له ف.م. و م.. که‌ڵک وه‌رگیراوه.
ڕۆژی شه‌ممه، ٢١ی ١٠ی ٢٠٠١ له کاناڵی ١ی ته‌له‌فزیۆنی سه‌راسه‌ری سوێد، به‌رنامه‌یه‌ک له‌سه‌ر ڕووه‌ک بلآو بووه‌وه، له‌و به‌رنامه‌دا وتوێژ له گه‌ڵ کابرایه‌کی جوتیاری سوێدی ده‌کرا که چه‌ندین کوله‌که‌ی هه‌بوو، قورسایی یه‌کێکیان ده‌گه‌یشته ٣٢١ کیلو، ئه‌م کابرا جوتێره به ته‌مایه ئه‌م ساڵ کوله‌که‌که‌ی ڕکۆردی جیهانی بشکێنێ، کاتێک پرسیاری لێ کرا که ڕکۆردی قورسایی کوله‌که تاکوو ئێستا گه‌یشتووه‌ته چه‌نده. له ولآمدا وتی: ڕکۆرده‌که‌ی ٥٢٠ کیلوه، ئه‌م کوله‌که‌ی منیش حه‌وتوویه‌ک 5 کیلو زیاد ده‌کا و ئێستا ٢٠٠ کیلوی ماوه ڕکۆرده‌که بشکێنێ.