گەڵا کەلەم، کەلەم پێچیش یەکێک لە جۆرە زۆرەکانی کەلەمە و هەر وەک لە ناوەکەیدا دیارە پێچاوچێچ گەڵا بە دەور گەڵادا پێچراوەتەوە. جۆرەکانیتری گوڵە کەلەم، کەلەم قومری، کەلەم برۆکسل و کەلەم برۆکۆلی. هەموویان لە تیرەی "کرۆسی فەر" (CRUCIFERAE)ەکانن. بەڵام ئەم جۆرەیان واتە کەلەم پێچ لە رەگەزی "براسیکا" (BRASSICA) و لە جۆری "براسیکا ئولیراسە" (BRASSICA_ OLERACEA) یە.
لەو لێکۆڵینەوانەدا کە لە سەر کەلەم کراوە، کەلەمەکان مێژوویەکی زۆر دوور و درێژیان هەیە. میریەکان یەکەم کەسانێک بوون کە کەلەمیان بەکار هێناوە. ئەوان ٢٥ سەدە پێش زایین کەلەمی کێویان ناسیوە و بەکاریان هێناون. دواتریش سەدەی ٩ی پاش زایین ئوروپاییەکانیش دەستیان دایە چاندنی. کلەم لاسکێکی کۆتایی هەیە و گەڵاکانی پانن و بە کاڵی و بە کوڵاوی دەخورێ و دەکرێن بە دۆڵمە.