ئه‌رێ کاکتووسه‌کان گه‌ڵایان هه‌یه؟ له ڕووه‌کی کاکتووس دا ئه‌و کرده‌وه هه‌یه که بتوانێ خۆیی له‌گه‌ڵ ئاو و هه‌وای زۆر سه‌ختی ناوچه‌کاندا بگونجێنێ. کاکتوسهکانیش له سه‌ر هه‌مان شێوه و بنه‌مای ڕووکهکانیتر پێکهاتوون، به‌ڵام ئه‌و کاره‌ی که گه‌ڵاکان له ڕووه‌که‌کاندا ده‌یکه‌ن، له کاکتووسدا که‌وتووه‌ته ئه‌ستۆی لاسک و لقه‌کانی. له ڕاستیشدا هۆی ئه‌وه‌ی که کاکتووسه‌کان ده‌توانن له شوێنی زۆر گه‌رمدا ده‌وام بێنن، ئه‌وه‌یه که گه‌ڵایان نییه و لاسک و لقی زۆر ئه‌ستووریان هه‌یه که دیانپارێزێ. گه‌ڵای ڕووهکیتر به شێوه‌یه‌کی زۆر ناسک و جوان هه‌ڵکه‌وتوون و کوونی زۆر وردیان تێدایه که له‌م کونانه‌وه ده‌توانن هه‌ناسه بکێشن، به درێژی ئه‌و ماوه‌یه‌ی که ڕووه‌ک خه‌ریکی پێکهێنانی سلولهکانیهته، ئاو له‌م کوونه چووکانهوه به‌ڕێ ده‌کاته ده‌ره‌وه. به‌ڵام کاکتووسه‌کان ئه‌م ئاوه ناده‌نه ده‌رێ و مه‌جبوورن ئه‌و ئاوه‌ی هه‌یانه، تاکوو دوا دڵۆپ له خۆیاندا ڕایگرن، ئه‌و کاره‌ش که گه‌ڵاکان ده‌یکه‌ن، لاسک و لقه‌کان بۆ کاکتووسی ده‌که‌ن، چوونکو تۆکڵه‌که‌ی زۆر ئه‌ستووره و کوونی زۆر که‌مه و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه که ئاوه‌که‌ی تێدا بمێنێته‌وه. ڕیشووی کاکتووس هێنده له زه‌ویه‌وه ڕۆناچێ و نزیک رووی زهویەوە بڵاو ده‌بێته‌وه، بۆیه هه‌موو جارێک که باران ده‌بارێ ده‌توانێ ئاوێکی زۆر له‌خۆیدا کۆ بکاته‌وه و له لاسکه‌که‌یدا ڕایگرێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش که تۆکڵه‌که‌ی ئه‌ستووره، ئه‌و ئاوه‌ی که تێیدایه له‌و هه‌وا گه‌رمه‌دا نابێته هه‌ڵم. تۆکڵی کاکتووس چڵچڵه و تۆکڵی هێندێکیشیان وه‌ک ئاکاردۆن ده‌کرێنه‌وه و پێوه‌ده‌درێن، کاتێکیش پڕ ده‌بن له ئاو ده‌کرێنه‌وه و که ئاوه‌که‌ش له لاسکهکهدا چووهکار، جارێکی دیکه پێوه‌ده‌درێن. هێندێک جۆر له بنه‌ماڵه‌ی کاکتووسه‌کان گهڵاشیان هه‌یه وه‌ک (تاک لیمۆیی) که له دووڕگه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی هینددا ده‌ڕوێ، به‌ڵام له زۆربه‌ی کاکتووسهکاندا ئه‌م گهڵاگهله، شێوه‌ی ده‌رزی و موویان به‌خۆوه گرتووه تاکوو ئاژه‌ڵه‌کان نه‌توانن بیانخۆن، چوونکوو له‌و شوێنانه‌ی که کاکتووس ده‌ڕوێ، ته‌نیا ڕووه‌کێکی سه‌وز که په‌یدا ده‌بێ، کاکتووسه.
سەرچاوە: فرهنگ بمن بگو چرا، به‌رگی چواره‌م، ل.٤٥ و ٤٦.