ده‌توانین بڵێین هه‌موو که‌سێک به جۆرێ حه‌ز له کاڵه‌ک یان جۆرێک له جۆره‌کانی ئه‌م میوه‌یه ده‌کا. ئێستا گڕکه بێ یان کاڵه‌ک هه‌نگوێنه (Honeydew meln)، یان خۆ گوندۆڕه بێ. ئه‌م میوه له نێو خه‌ڵکدا هێنده خۆشه‌ویسته، ئه‌گه‌ر بڵێین مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌زاران هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، شتێکی سه‌رسوڕ هێنه‌ره. کاڵه‌ک له بنه‌ڕتدا میوه‌یه‌کی ئاسیایی یه (به فارسی ده‌ڵێن: بومی. میوه‌ی بوومیش ئه‌وه‌یه که پێویستی به چاندن نییه و خۆی به شێوه‌ی خۆڕست ده‌ڕوێ). هه‌ر بۆیه مزه‌نه ده‌کرێ که ئه‌م میوه‌یه له چه‌ند هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه له ئاسیاوه گه‌یشتبێته شوێنه‌کانی دیکه‌ی جیهان. ڕۆمیه‌کۆنه‌کان و هه‌روه‌ها ڕه‌نگه یۆنانیه‌کانیش هه‌ر به‌و ڕاده‌یه که ئێستا ئێمه حه‌ز له کاڵه‌ک ده‌که‌ین ئه‌وانیش حه‌زیان لێ کردبێ. هه‌وه‌ڵین وڵاتێک که له سه‌ده‌کانی دوایه‌شدا ده‌ستی دایه چاندنی کاڵه‌ک فه‌رانسه‌وییه‌کان بوون که ئه‌م مێژووه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ٣٠٠ ساڵ به‌ر له ئێستا. هه‌موو ئه‌و میوه‌گه‌له‌ش که سه‌ر به جۆری کاڵه‌کن، له تیره‌ی "کوله‌که‌کان"ن، که خه‌یار و کوله‌که‌ش سه‌ر به‌م تیره‌یه‌ن. کاڵه‌ک ڕووه‌کێکه ته‌رزی درێژی هه‌یه و له عه‌رزی گه‌رم و چه‌ور و لمیی دا زۆر به باشی به به‌رهه‌م دێ، له‌و شوێنانه‌ی که که‌ش و هه‌وای ساردتره، ئه‌م میوه‌یه‌ی له گوڵخانه و یان له سه‌ر ته‌خته‌ی پان ده‌ڕوێنن. له ڕاستیدا بنه‌ماڵه‌ی کاڵه‌ک، له بنه‌ڕه‌تدا دوو جۆره، تاڵه‌بی که له باشووری ئاسیا ده‌ڕوێ و جۆرێک شووتیش که له ئافریقا و گه‌ره‌مه‌سێردا به‌رهه‌م دێ. به‌ڵام پاش تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین سه‌ده و بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م میوه‌یه به ته‌واوی جیهاندا، ئێستاکه جۆری زۆری لێ په‌روه‌رده ده‌کرێ. مه‌سکملون (Muskmelon) که له به‌شی کوردستانی ژێر ده‌سه‌لآتی ئێران‌دا پێی ده‌ڵێن تاڵه‌بی، ناوی خۆی له Mus که مانای مشک ده‌دا وه‌رگێڕاوه، ئه‌ویش له به‌ر ئه‌و بۆنه خۆشه‌یه‌تی که وه‌ک مشک و عه‌نبه‌ر وایه. هه‌ر به‌و جۆره‌ی که ده‌زانین له شوێنه‌کانیتردا پێی ده‌ڵێن گڕکه یان کانتالوپ (Cantaloup). کازابا (Casaba)ش جۆرێک کاڵه‌کی گه‌وره‌یه، تۆکڵه‌که‌شی ساف و ڕه‌نگیشی مه‌یله‌و زه‌رده. ئه‌م جۆره کاڵه‌که دێرتر پێده‌گا، به‌لآم له جۆره‌کانیتری ئه‌م میوه‌یه باشر و خۆشتریشه. کاڵه‌ک تۆکڵی گرنج گرنجی هه‌یه و گۆشته‌که‌شی ڕه‌نگی سه‌وزێکی کاڵه. شووتیش گه‌وره‌تر و زلتر و ئاودارتره له کاڵه‌ک. له فرهنگ بمن بگو چرا. جلدی سێ. ل.٤٨١، ٤٨٢ و ٤٨٣.
تێبینی: بۆ ئه‌وه‌ی تۆزێک ڕوونتر به‌مه‌ستم گه‌یاندبێ، هێندێکم ده‌ستکاری تکسته‌که‌م کردووه، به‌ڵام هه‌مان نێوه‌ڕۆکی هه‌یه. وه‌رگێڕ.