که‌له‌م له‌و ڕووه‌که مێژینانه‌یه و ئه‌و ڕووه‌کانه‌ی که بنه‌چه‌یان ده‌چێته‌وه سه‌ر ئه‌م ڕووه‌که کۆنه، هێنده زۆر بووگن که مرۆڤ باوه‌ڕ به‌وه ناکا. هه‌زاران ساڵ پێش، که‌له‌م ڕووه‌کێکی بێ که‌ڵک بوو که له لێواری زه‌ریاکانه‌وه له ئورووپادا بۆ خۆی ده‌ڕوا و گوڵی زه‌رد و گه‌ڵایی به په‌راوێزی ده‌گرت. به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌م ڕووه‌که خۆرسته، دایکی زیاتر له ١٥٠ جۆر ڕووه‌کی مه‌زراکانه که له‌وه‌وه په‌یدا بووگن و به‌ناوبانگترینیان ئه‌مانه‌ن که‌له‌می سروشتی، که‌له‌م پێچ، که‌له‌می دوگمه‌یی، گوڵه‌که‌له‌م، براکولی و که‌له‌م قومری. که‌له‌می سروشتی‌دا غونچه‌یه‌ک له نێوه‌ڕاستدایه و گه‌ڵاکانیتر به‌ده‌وری ئه‌م غونچه‌یه‌دا و زۆر نزیک له یه‌که‌وه ڕوواون و به‌ده‌ور یه‌کدا چینیان خۆاردووه، به‌م جۆره هه‌موویان پێکه‌وه تۆپێکی گه‌وره پێک دێنن. که‌له‌می سوور و له‌که‌می چه‌رموو گه‌ڵایان ڕێکوپێکتره، که‌له‌می چه‌رمووی تازه به کاڵی و یان له سالاددا ده‌خورێ، یان به وه‌ک سه‌وزه له چێشتخانه‌دا به‌کاری دێنن. که‌له‌م پێچ، له که‌له‌می خۆڕست ده‌چێ، بۆیه گه‌ڵاکانی به شێوه‌ی جوراو جۆر و جیا له‌یه‌کتر ده‌ڕوێن. که‌له‌م دوکمه تێکه‌ڵاوێکه له که‌له‌می سروشتی و که‌له‌م پێچ، چوونکوو له سه‌ر لاسکه‌که‌ی دوکمه‌ی چووکه چووکه که شێوازی که‌له‌می چووکه‌یان هه‌یه ڕواوه و له کۆتایی لاسکه‌که‌شیدا چه‌پێکی گه‌ڵا ڕواوه. گوڵه که‌له‌م، گوڵی غونچه‌یی ناسک و به‌تامی هه‌یه، به‌ڵام گه‌ڵای ئه‌م جۆره که‌له‌مه که‌من، غونچه‌کانیشی گه‌وره ده‌بن و ده‌بنه چه‌پکێکی گوڵی زۆر پته‌و که چه‌ند گه‌ڵای لێک جیا ده‌وریانی ته‌نیووه. ئیتالیایه‌کان جۆرێک له‌م گوڵه که‌له‌مه‌یان په‌روه‌رده کردووه که پێی ده‌ڵێن "براکولی". که‌له‌م قومری، که پێک هاتووه له یه‌ک لاسکی قه‌ڵه‌و و له تۆپ ده‌چێ، ئه‌م لاسکه‌ش پێوه‌نده به‌و لاسکه‌وه که له عه‌رزه‌وه دێته ده‌رێ، ئه‌م به‌شه‌ی ڕووه‌که‌که له کاتێکدا ناسک و ته‌رچکه ده‌خورێ. وه‌رگێڕانی له فرهنگ بمن بگو چرا.