گیا چاوانە، بنجڵیێ، کیسهی کهشیش، گیایەکی یەک یان دوو سالانەیە لە تیرەی Cruciferae، باڵای دەتوانێ تاکوو ٤ دەسیمیتر بەرز ببێ. ئهم جۆره گیایه له کوردستاندا بە شێوەی خۆڕست زۆر دهڕوێ. قەدیم بۆ دەرمانی یاو و لەرزیان بەکار هێناوە.
ناوە لاتینیەکەی ئەم گیایە لە دوو وشەی "bursa" (گون، هێلکە گون) و "pastor" (شوان) پێکهاتووە کە پێکەوە دەبن بە "کیسەی شوان" یان ئەگەر "پاستور" بکرێ بە قەشە دەتوانین بەڵێین "کیسەی قەشە" ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ بەری ئەم گیایە کە لە فۆرم و شێوازدا چووەتە سەر ئەوەی کە لەسەرەوە باسمان کرد.
بە ئاڵمانی پێی دەڵێن Gewöhnliches Hirtentäschel.
بە سویدی Lomme یە.
سەیری پاقلانچکە بکە.