ژینکۆ، گینگو، دارێکی فره ڕله له تیره‌ی "ژینگۆکان" Ginkgoacées، گه‌ڵاکانی پانن و به‌رزییه‌که‌ی خۆی له ٣٠ میتر ئه‌دا، ئه‌م داره له بنه‌ڕه‌تدا له وڵاتی چینه‌وه هاتووه، ناوه‌که‌شی چینیه، بۆیه له هێندێک زماندا به‌تایبه‌تی فه‌رانسه‌یی پێی ده‌ڵێن "ژینگۆی". ئه‌م داره له‌به‌ر جوانی له حه‌وش و حه‌ساردا دینێژن. ده‌رمانی باشه بۆ سه‌کته‌ی مێشک و به‌هێزکردنی بیروهۆش، هه‌روه‌ها ده‌رمانی باشه بۆ نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و ژانی ماسۆلکه‌ی پووزی پێ و ناته‌وانیی جنسی و نه‌خۆشی گوێ و سه‌ره‌گێژه و ئاسم و هیتر.
به فه‌رانسه‌یی Gingko، Arbre capillaire پێ ئه‌ڵێن.
به ئینگلیزیش Ginkgo tree, Silver fruit و Maidenhaire tree و Kiw treeی پێده‌ڵێن.