ژارماسی، ڕووه‌کێکه باڵای به‌رزه و له تیره‌ی "دووله‌تکه‌ییه په‌ڕه‌گوڵ جیاکان" Dicotylédones Dialypétales، که تیره‌یه‌کی تایبه‌تی به ناوی "منیسپهرماسه" Menispermacées پێک دێنن. جۆره‌کانی ئه‌م گیایه زۆرتر هی شوێنه گه‌رمه‌کانن، به‌ڵام له ئامریکای کوور به تایبه‌تی له کانادا هێندێک جۆری ئه‌م گیایه ده‌ڕوێن، ئێستا بۆ جوانی له باخچه‌کاندا دینێژن. گه‌لآکانی پان و زلن و گوڵه‌کانی چه‌رموون و زۆر له ته‌نیشتی یه‌که‌وه‌ن له هێشوو ده‌چن. به‌رێکی گۆشتنی پێنه‌گه‌یوو Drupe به‌قه‌د یه‌ک فندق ده‌گرێ که ڕه‌نگی سوور و ئاوداره. به‌ری ئه‌م ڕووه‌که بۆ گێژ کردنی ماسی له ڕاوه‌ماسیدا به‌کار دێ. به فه‌رانسه‌یی Coq du levantی پێ ئه‌ڵێن. ڕه‌نگه ئه‌و ڕووه‌که‌ی له به‌شی "ژارماسی"دا باسم کرد هه‌ر ئه‌م ڕووه‌که یان جۆرێکی دیکه‌ی بێ.