ژار، ژه‌هره‌ماسی، گۆگه‌م، ڕووه‌کێکی زۆر تاڵی به‌هارییه، گه‌لآکانی وه‌ک گه‌لآی نۆک و نیسک ده‌چێ، به‌لآم بایکتره، تۆمێکی ڕه‌نگ ڕه‌ش ده‌گرێ وه‌ک تۆمی شه‌وه‌ر وایه. له لادێکانی کوردستاندا له‌م گیایه که‌ڵک وه‌رده‌گرن بۆ ماسی ڕاو، له شوێنێک ماسی زۆری هه‌بێ، تۆزێک له ژوورتره‌وه ئه‌م گیایه به وردی ده‌کوتن و ده‌یده‌ن به‌ده‌م ئاوه‌که‌وه، ماسیه‌کانیش ده‌یخۆنه‌وه و پێی ده‌مرن. بۆیه له هێندێک شوێندا به‌م گیایه ده‌ڵێن ژاره‌ماسی.