ژاڵ، که‌رکوژ، ژاڵا، ڕوول، که‌رتۆپێن، لووڕک، سنج، بنچکێکی جوان و زه‌ریفه له تیره‌ی "ژاڵه‌کان" Apocynacées و لە دەستەی "گیا گوڵدارەکان"، که له تیره‌کانی نزیک به تیره‌ی "زه‌یتوونه‌کان" Oleacéesه، په‌له‌کانی باریکن و گوڵی چه‌رموو، سوور و سووری تۆخ و ئه‌رخه‌وانی ده‌گرێ و له ئاخرو ئۆخری مانگی به‌هاره‌وه تاکوو پایز ده‌پشکوون، ڕه‌نگی گه‌ڵاکانی سه‌وزێکی تۆخه و له گه‌ڵای داربی ده‌چن، به‌ڵام پانتر و ئه‌ستوورترن، درێژیان له ١٠ تاکوو ٢٥ سم ده‌بێ، تامی زۆر تاڵ‌و و ئه‌گه‌ر مرۆڤ و ماڵات بیخۆن پێی ده‌مرن، بۆ درمانی ده‌شێ و بۆ جوانی له حه‌وش و حه‌ساردا ده‌یچێنن و دایم سه‌وزه و گه‌ڵاڕێزانی نییه. به هۆی قه‌ڵه‌مه کردن و خه‌واندنی لقه‌کانیه‌وه له سه‌ر زه‌وی زیاد ده‌کا. پێویستی به خۆری زۆره هه‌یه و له شوێنی که‌م بارانیشدا ده‌بێ ئاو بدرێ. له کورده‌واریدا له‌م داره که‌ڵڵه‌مه دروست ده‌که‌ن و ده‌یکه‌نه مل گا و مانگاکانیان بۆ ئه‌وه‌ی له چاوی پیس (چاوبه‌گ) دوور بن.
فه‌رهه‌نگی خاڵ (ف.خ.) له سه‌ر ژاڵه ده‌ڵێ: دره‌ختێکی هه‌میشه سه‌وزی تاڵه، گه‌لآی وه‌ک گه‌لآی بی وایه، گوڵی زه‌رد یا سوور یا سپی ئه‌گرێ.
ئه‌ی گوڵی ژاڵه له گوێی چه‌م پاییزان
ڕه‌نگت سورمه‌ڕێژه بۆ دیده کـــزان
تۆ به پاییز ڕه‌نگی سوورت سورمه‌یه
بۆیه شێوه‌ت بۆ خوماران هه‌ر مه‌یــه
من له پاییزدا به‌هارم دێته بـــــــــه‌ر
بۆیه نرخی تۆ ئه‌نێمه ته‌وقی ســـــه‌ر
"ساڵه‌ح دیلان"
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هاوڕێی زۆر ئازیزم کاکە زەند حوسێن رۆژی ٢٦ی مانگی ١١ی ٢٠١٦ ئەم بەسەرهاتەنی منداڵی خۆی لە فەیسبووکەکەیدا باس کردبوو کە پێوەندی بە ژاڵەوە هەیە:
جا من کاتێک تەمەنم ٣-٤ ساڵ دەبوو، دەچووین لقێکی ڕاستی دار ژاڵامان بەدریژایی نزیکەی ٣٠ دەدۆزییەوە و دەمانبڕییەوە، پاش ئەوە بە چەقۆیەک لەماوەی ٨ سم تەنیا تۆێکڵەکەیمان بە شێوەی بازنەیی دەبڕێوە بۆ ئەوەی ببێتە دەسکێک وەکو دەسکی چەقۆ و خەنجەر، دوای ئەوە بە بەردێکی لوس یا لقە ژاڵایەکی تر ، ورد ورد لەو بەشەمان دەدا بەبێ ئەوەی برینداری بکەین، بۆ ئەوەی بە ئاسانی تۆیكڵەکەی لە دارەکە جیابێتەوە لە شێوەی لولەیەک وەکو شمشاڵێکی کون نەکراوە یا بۆریەکی باریک بێتە دەرەوە.
لەدوای ئەوە لەهەمان لقی دارەوە، پارچەی ٢-٣ سم دەبڕیوە بەبێ تۆێکڵ، دەمانخستە بەشی پیشەوەی لوولەکە و بەهێواشی دەمانکردە ناویەوە، تەنیا کەمێکی دیار دەما، باش ئەوە ئەو دارەی دەرمانهێنابوو، تەڕمان دەکرد و تۆزیک پاڵمان پێوەدەنا ئەوجار بە هێز پاڵمان پێوە دەنا، ئیتر ئەو پارچە دارەی کە لەشێوەی گولە بوو ماوەی ١٠ مەترێک دەردەپەرێ و دەنگێکی خۆشیشی لێوە دەهات.
ئەوانەی ئەم یارییەیان کردووە، ئێستا چێژ و خۆشیی ئەم یارییەیان دێتەوە یاد
ئەمەش وەفایەک بۆ داری ژاڵا
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بە فارسی ئەم ناوانەی هەیە، گیش، شبرنگ، جار، په‌ی و پی‌خوره.
به فه‌رانسه‌یی Laurier-rose و Nerim, nerion و Oléanderی پێ ئه‌ڵێن.
به ئینگلیزیش بێجگه له‌و ناوه‌ی سه‌ره‌وه Rose bay و Rose-laurelی پێ ئه‌ڵێن.