BackMadder
ڕۆناس

Latin: - Rubia tinctorum
English: - Madder
ڕۆناس 

رۆناس، رووناسیی، رۆنیاسی، گیایەکی خۆڕستی ناوەچەکانی دەوروبەری مەدیتەرانەیە سەر بە بنەماڵەی Rubiaceae، هەروەها لە ئافریقا و هێندێک لە وڵاتانی ئاسیادا دەڕوێ. لاسکەکەی داپۆشراوە لە دڕکی زۆر زۆر ورد و باڵای تاکوو ٢ میتر بەرز دەبێ و بەو دڕکە وردانەی کە هەیەتی چنگ لە دیوار گیر دەکا و پێیدا هەڵدەکشێ. گەڵاکانی هێلکەیی و نوک تیژ و درێژن کە بە شێوەی چەتر و بە کۆمەڵ بە لاسکەکەوە دەڕوێن. گوڵەکەی چووکە و زەردێکی مەیلەو سەوزە. بەرەکەی گۆشتن و رەنگی تاریک و رەشە. رەگ و ریشەکەی بە ناوی رۆناس بەناوبانگە و رەنگی سوورە و درێژ و باریکە. تامی ریشوەکەی تاڵە و گرینگترین بەشی ئەم گیایەیە کە بۆ دەرمان بەکاری دێنن. لە رابردوودا لە رەگ و ریشەی ئەم گیایە بۆ رەنگ کردن جلوبەرگ و بەن کەڵکیان وەرگرتووە.
سەیری رۆنیاس بکە.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-