BackPlant Anatomy
ڕووەک

English: - Plant Anatomy
ڕووەک 

رووەک یان گیا چیە؟ رووەک گیانلەبەرانێکن کە لە پرۆسەی (Process) فیتۆسەنتیز کەڵک وەردەگرن. پرۆسەیەک کە لەوێدا وزە و هێزی خۆر دەگۆڕدرێ بە وزەی شیمیایی واتە دەبێ بە خواردن. رووەکەکان دەتوانن بە پێی جێگاو و رێگایەک کە لێی دەژین جیاوازیان هەبێت لە قەوارە و باڵا و گەڵاکانیاندا. بەڵام بە گشتی بەهۆی ریشووەکەیان کە لە نێو خاک و ئەرزدایە، خواردنی کانی خۆیان وەردەگرن، گەلاکانیش "کلۆروپلاست"یان تێدایە کە دەبێ بە هۆی روودانی پرۆسەی فتوسەنتێز، لە رێگای ئەو کونە بچۆلانانەی کە لە گەڵاکاندا هەن، دی ئوکیسدی کەربون وەردەگیرن، ئەمەش بە نۆرەی خۆی دەبێتە هۆی پێکهاتن و بەربوونی ئوکسیژن. خانەی رووەکەکان بە پێچەوانەی گیاندارانیتر سواخێکی سلولزی برگریان هەیە.
لە وێنەکەدا پێکهاتەی دەرەکی رووەکێکی گوڵدار دەبینین.
سەرچاوە: http://www.enchantedlearning.com/subjects/plants/plant/

بەشە گرینگەکانی رووەک واتە گیا ئەمانەی خوارەوەن:
تۆو یان تۆم (Seed)
شەتڵ یان جووزە (Seedling)
گەڵا، پەل، پلک (Leaf)
لاسک، ساقە، قەد (Stem)
رەگ یان ریشە، ریشوو (Root)
بەر، میوە (Fruit)
گوڵ (Flower)

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-