رێزڵە، تەماتە مرۆژە، تەماتە مرۆچە، رەزڵە یان رەزڵە پێچ، گیایەکی باڵابەرزە لە تیرەی "پەتاتەییەکان" (Solanaceae)، باڵای لە ١ تاکوو ٢ میتر بەرز دەبێ و بە شێوەی خۆڕسکیش دەڕوێ، زۆرتریش لە نێو دارستان و لە لێواری جۆگە و چەمەکاندا دەڕوێ. گەڵاکانیان جۆراوجۆرە بەڵام بە گشتی شێوازی دڵیان هەیە. گوڵەکانی چووکو رەنگیان بەنەوشە و بە شێوەی چەتری خۆیان پیشان دەدەن. بەرەکەی هێلکەیی و شۆڕ بووەتەوە و رەنگی سوورە و پڕە لە دەنکی پانۆلکە کە بە کوردی پێ دەڵین "ڕهزڕهزۆک".
رەزڵە پێچ گیای ناوچەکانی ئاسیای چووکە و کوردستان، ئێراق، ئێران و قەفقاز و تورکەمنستانە.
ناوە ئینگلیزی و سویدیەکەشی لە رووی ناوە لاتینەیەکەیەوە دیاری کراوە کە مانای "dulcis" (شیرین) و "amarus" (تاڵ) ئەمەش لەبەر تامی بەرەکەی هەڵیانبژاردووە کە لە پێشدا تامێکی شیرین و دوایەش تاڵی هەیە.
بە ئاڵمانیش ناوی "Bittersüßer" یە.
بە فارسی "تاج ریزی پیچ" پێ دەڵێن.
بە عەرەبیش "حلوه مره/ ثلثان" پێ دەڵێن.
بە سویدیش "Besksöta" یە.
سەیری ڕهزڕهزۆک بکە.