باشی ڕووه‌کێ حه‌شیش وه‌ک ده‌رمانی ئازار شکێن سه‌لمێندرا.
تاقیکاریه سه‌ره‌تاییه‌کان له زه‌نجیره تاقیکاریه کلینیکیه‌کان له سه‌ر ڕووه‌کی "شادانه" یان کانابیس پیشان ده‌دا که ده‌توانرێ له‌م ڕووه‌که وه‌ک ده‌رمانی ئازار شکێن که‌ڵک وه‌رگیرێ.
کانابیس ڕووه‌کێکه که له ئاسیای ناوین و ولآتی هیند دا ده‌ڕوێ و مه‌وادێکی وه‌ک حه‌شیش یان "ماری جوان"ی لێ وه‌ده‌ست دێ.
"ڤیلیام نووتکات" پسپۆڕی بواری بێهۆشی له نه‌خۆشخانه‌ی "جه‌یمز پاجت" له "نوور فووک"ی بریتانیا له زمانی هێندێک له نه‌خۆشه‌وه که له ده‌ست ئێش و ئازاری درێژخایه‌نه‌وه وه‌زاڵه هاتبوون وتی ئه‌م ده‌رمانه ژیانێکی نوێی به‌م که‌سانه به‌خشیوه. هه‌روه‌ها وتی: زۆرکه‌س له‌وانه‌ی که به ده‌م ئێش و ئازاره‌وه ده‌یاننالآند پاش به‌کارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه چاکبوونه‌یه‌کی به‌رچاویان به خۆوه بینێ. له درێژه‌ی قسه‌کانیدا وتی هێندێک له نه‌خۆشه‌کان وتوویانه: "قه‌ت ده‌وای وه‌ها باشمان نه‌دیوه، یه‌کسه‌ر ئێش و ئازاره‌که‌ی بڕین".
هه‌ر ئێستا چه‌ندین تاقیکاری له چه‌ندین شوێن له بریتانیادا له‌سه‌ر شیله‌ی ڕووه‌کی کانابیس به‌ڕێوه ده‌چێ. دوکتۆر نووتکات حه‌ولی ئه‌وه ده‌دا که له‌م ده‌رمانه بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئێش و ئازاری درێژخایه‌نی وه‌ک ئازاری نه‌خۆشیه‌کانی ئم. ئس. یان "مالتیپل سکلروسیس" و ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که زیان و مۆخی بڕبڕه‌ی پشتیان که‌وتووه که‌ڵک وه‌رگرێ.
دوکتۆر نووتکا که له فستیڤاڵی کانوونی زانستی له "گلاسکۆ"دا قسه‌ی ده‌کرد وتی: له گروپێکی 23 که‌سی که له‌م ده‌رمانه‌یان بۆ به‌کار هێنراوه، زۆربه‌یان ئێش و ئازاره‌که‌یان شکاوه.
به قسه‌ی ئه‌م دوکتۆره، ته‌نیا قازانجی ئه‌م ده‌رمانه ئه‌وه بوو که نه‌خۆشه‌کان بێ ئێش و ئازار ده‌یانتوانی له درێژایی شه‌ودا بنوون، به‌لآم ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم که ئه‌م ده‌رمانه له سه‌ر دووکه‌س به‌ته‌واوی بێ سوود بوو، یه‌کێ له‌م دووکه‌سه‌ش ده‌واکه بوو به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی نیشانه‌گه‌لێکیتر بۆی، هه‌ر بۆیه مه‌جبوور بوو تاقیکاریه‌که بجێ بێڵێ.
دوکتۆر نوتکات وتی: ئامانجی تاقیکاریه‌کان سه‌رکه‌وتووانه بووه هه‌ر بۆیه هیوادارم له ساڵی داهاتوودا بتوانم ده‌ستکه‌وتی ئه‌م زه‌نجیره تاقیکاریه به ته‌واوی بلآو بکه‌مه‌وه. له درێژه‌ی قسه‌کانیدا به هه‌واڵده‌ری بی بی سی گوت: "هیوادارم هێنده نه‌خایه‌نێ که به‌کار هێنانی ئه‌م ده‌رمانه ببێ به شتێکی باو له نێو خه‌ڵکدا" به‌لآم وتی ئه‌م ده‌رمانه ده‌بێ له‌سه‌ر زۆر خه‌ڵکیتره‌وه تاقی بکرێته‌وه.
شیله‌ی ئه‌م ڕووه‌که له لایه‌ن فابریکی ده‌واسازی "جی دبلیو"ه تاقی ده‌کرێته‌وه له ڕووه‌کێکی تایبه‌تی که له بریتانیادا په‌روه‌رده ده‌کرێ گیراوه. ده‌رمانه‌که‌ش به شێوه‌ی سپرای نه‌خۆشه‌کان ده‌یپژێننه ژێر زمانیان.
هیوای ئه‌وه‌ش هه‌یه که له داهاتوودا، ئه‌م ده‌رمانه بۆ ته‌سکینی ئێش و ئازاری نه‌خۆشیی وه‌ک "شێرپه‌نجه"، بریندار بوونی ده‌ماره‌کان و ئارتروز و ڕۆماتیسمیش به‌کار بێ.
وه‌رگێڕانی له فارسیه‌وه له ماڵپه‌ڕه‌که‌ی ڕادیۆ بی بی سی.
گرینویچ 11:38- 05/09/200