ڕووه‌که‌کان ناوی خۆیانیان له کوێوه وه‌رگرتووه؟
ناوی زۆر دار، گیا و ڕووه‌که، بنه‌ڕه‌تێکی مێژوویی سه‌یریان هه‌یه. ناوی هێندێکتریان له زمانه‌کانیتره‌وه وه‌رگیراوه. ئێستا بچینه سه‌ر باسی ئه‌و ڕووه‌کانه‌ی که ناوی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یان هه‌یه، بۆ وێنه داری کاج (Pine) ناوی خۆی له وشه‌یه‌کی لاتینی (Pinus) وه‌رگرتووه که ماناکه‌ی "نووکتیژ"ه. داری سنه‌وبه‌ر (ئسپروس) له ڕاسیتدا ده‌بوا ناوی "پروسیا" بووایه، چوونکوو یه‌کێکه له ڕووه‌که‌کانی ناوچه‌ی (پروس) که پاشان ناوه‌که‌یان گۆڕیوه به ئسپروس. گوڵی ماگنولیا له‌به‌ر "پیرماگنول"ی فه‌رانسه‌یی که یه‌کێکه له زانا گه‌وره‌کانی ڕووه‌کناسیی فه‌رانسه، ناو نراوه. داری "سایپرس" (Cypress) یان سه‌رو بۆ یه‌که‌مین جار له دووڕگه‌ی سایپرس (قبرس) له مه‌دیته‌رانه‌وه بڵاو بووه‌ته‌وه. "ویلو" یان داری بیی که له وشه‌یه‌کی کۆنی ئیگلوساکسون (Wileg) وه‌رگیراوه. له ماداگاسکار دا جۆره دارێک هه‌یه به ناوی "تراولر"، ماناکه‌ی یانێ "داری مسافر"! چوونکوو ئه‌م داره گه‌ڵاکانی پان و وێنه‌ی باوه‌شێنیان هه‌یه و ئاوی باران له خۆیدا کۆ ده‌کاته‌وه و هه‌ر کاتێک مسافیرێک له ژێر ئه‌م دارانه‌وه تێپه‌ڕ بێ، تینوویه‌تی خۆی به‌و ئاوه‌ی که له نێو گه‌ڵاکاندا کۆ بووه‌ته‌وه ده‌شکێنێ. له نێو ئه‌و دارانه‌دا که نێوی سه‌یریان هه‌یه، دارێک هه‌یه به ناوی "داری باربر" (ماناکه‌ی به کوردی ده‌بێته سه‌رتاش) ئه‌م داره‌ش له ڕۆژهه‌ڵاتدا ده‌ڕوێ. خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه گه‌ڵای ئه‌م داره ده‌سوێن به ڕوومه‌تیاندا بۆ ئه‌وه‌ی ڕیشیان درێژتر بێت. ڕووه‌کی "مینت" (Mint) یان نه‌عنا ناوه‌که‌ی خۆی له وشه‌ی (Menthe) وه‌رکرتووه، ئه‌م وشه‌ش ناوی ژنێک بووه له ئه‌فسانه کۆنه‌کاندا، که به هۆی سیحر و جادووی ڕه‌قیبه‌که(پراسپرینا)یه‌وه، وێنه‌ی ڕووه‌کی به‌خۆوه گرتووه. ڕووه‌کی "تیم" (Thyme) یان ئاوێشه‌ن ناوه‌که‌ی خۆی له وشه‌یه‌کی لاتینی (Thymus) وه‌رگرتووه، که ماناکه‌ی "قوربانی"یه، بۆیه ڕۆمیه‌کان ئه‌م ڕووه‌که‌یان له میحراو و شوێنه پیرۆزه‌کاندا ده‌سووتاند. "ده‌ندلیون" (Dandelion) (ئه‌مه هه‌ر ئه‌و گوڵه‌یه وا له کورده‌واریدا پێی ده‌ڵێن دۆینه‌که‌رانه. وه‌رگێڕ) ناوی خۆی له فه‌رانسیه‌وه وه‌رگرتووه که له ڕاستیدا "دان دولون" یانێ ددانی شێر، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که گه‌ڵاکانی ئه‌م ڕووه‌که له ددانی شێر ده‌چێ. "ئاروروت" (Arrowroot) ڕووه‌کێکی ناسراوه که له لایه‌ن سوورپێسته‌کانی باکووری ئامریکا (ئیندیان) وه به‌کاری هێندراوه بۆ ده‌رمان و شیڵه‌که‌یان له سه‌ر برینی تیر داده‌نا. وره‌گێڕدراو له فره‌نک بمن بگو چرا. ل.٤٧٣ تاکوو ٤٧٥.
تێبینی: ده‌بێ لێره‌دا من بۆ خۆشم ڕوون کردنه‌وه‌یه‌ک بده‌م، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که به بڕوای من هیچ میلله‌تێکیتر هێنده‌ی کورد له‌م ناوانه‌ی نیه، هۆیه‌که‌شی ئه‌وه بووه که بۆ خۆیان ڕووه‌که‌کانیان هه‌بووه و له ڕووی کارکرد و شێوازه‌وه بۆ خۆیان ناویان ناون ئه‌مه‌ش چه‌ند وێنه‌ی ئه‌م جۆره ڕووه‌کانه:
قەمقەمچۆک، ژارە ماسی، کلکە رێوی، بزن تڕێنە، سەپان تڕێنە، کەرتڕێنە، جەلەشڕە، پەشیمان (گوڵە ھەژار)، گوڵە هەڵمژە، مەمکەمژە، حاجی بەیان، رەسڵی رووڤی، کەر خنکێنە، گونەسەگانە، زه‌نگۆڵه و پنچک، دارمێشە، چەپۆڵە شێرە، گونە گەڵەشێرە، پاپۆنە کەڵەشێرە، پەردە عرووس (بووکی پشت پەردە)، دڕکی عیسا، دۆشڵەقێنە، دۆشاومژە، دووپشکە (گیایەکە بۆ دەرمان)، دووترەکێن، دووسمۆرکە، دووکەرە(دوو دوو کەرە، مژمژە)، دووەگەماڵ (کلکەگەماڵ، گەماڵدوو)، دەرزیلە، چاوە وەویلکە، وەویلکە، کەرکوڵ (دڕە دەوا)، پەلەشوانە، چووزە شوانە، پەپەڕووشە، میلە گورگانە، پێ قەلە، پێ کۆترە، پێ مریشک، پێ پشیلە، (پەنجە پشیلە)، گیا کتک (گیا پشیلە)، گوپسک (گووە پشیلە)، ولە ت‌س، دوگمەی خانم، داماو (داماگ) دەمەشێر، دایکە و باوکە، دەرمانە چەرموو، دەرمانە چەرمگ (گیایەکە بۆ دەرمانی کرمۆڵی)، دەرمانە دڵە (ئەنگوستیلە، کلکەوانە، گیامەنگە، زەنگە گوڵ، دەسکێشی رێوی، گیا ڕەحەتی، گوڵە ئەنگوستیلەی دروومان، کاسە گوڵ)، دەلوو بیبەر، دەم گەنکە، دەنووکی حاجی لەق لەق، کوڕی تەنگانە (دێمیلە)، پێ گورگە (قنگاوڵە)، گورک کوژە، شواڵ داکەنە، شواڵ دڕە، فاتمە شواڵ کەن، فاتمه داروباخی، فاتمه دار‌و، فاتە بۆر، کاسە شکەن، کاسە شۆر (تۆزەوکەرە، گاگێ، سێ پاڵینە)، خوەشداکەنە، بەلەشوانە، کیسەی قەشە، کیسەڵە گەون، سەرکە تەشی (دڕکە گورزه، کەرتەشی)، برژانگ پیرەژن، پیرەژنە، رەشکە، لێفه‌شڕه، تریشکه یان ترشکە، هه‌لاوه یان هەلامە، گوڵه پانکه، خپلۆکه، چاوه کوتکه (چاو کوتک)، چاڤ ماسی (چاو ماسی)، چاڤشین، چاڤ چیلک (چاوەگا)، چاو کەسک، چاو رەشۆک، چاو سوێسکە، چاو بۆرە، چایی شەیتان، چەورۆکە، گیا مانگا، نانە شوانە، چاوبازە، دانە کەو، دانە چۆلەکە، دانە پەنیرە، چاوزاقە، چەمە مارە، کەڵەکەمارانە، کاڵەکەمارانە، هەنگورە تاڵە، میوە مارانێ (تەماتە مارانێ)، دڕکە ئاسنینە، کوزەماسێ، گوڵە سەگانە، شەلەمین کەرە (دۆینەکەرە، دۆینەکەرانە)، خوێنەدووبراکە، گاگوز (پۆلکە)، خوێن پاڵین، خوێن سیاوەش، گیا مەڵهەم، زەنگۆڵە بچک، (زەنگۆڵە بچووک) دەنووکە لەک لەک، هەسارەژمێر، بەرزەلنگ، پووزپێچ، شانۆکە، گوراڵە زەردی، چه ق چه قه، دڕه بووڵینە، دڕکه کەوە، کوزپیرەژنە، کاسە گوڵ (وڕە گیا)، قەقلەبازیی، هەنگ بەر، وله گڵاویی ـ گوڵ بۆ (گوڵ نەسرین)، گلاری کیشە (رکێشە)، سک ساڕ‌ێژ، بۆنخۆشه (خوژە)، پیازه خووگانه، پیازه مارانه، پیازه مشکانه، چنگ مریەم، چنگڵەسەرە، چڵمە لەتە، بەردەگیا، خاڵە رەش، بابە قوڵەمڕ و هیتر...
سه‌پان تڕێنه، ڕووه‌کێکه له به‌ر ئه‌وه‌ی کاری کرێکار و جووتیار، به‌تایبه‌تی له کاتی دروێنه‌دا زۆر زه‌حمه‌ت ده‌کا. بزین تڕێنه، هۆی ئه‌مه‌یانم هێشتا بۆ ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌و جۆره له ناوه‌که‌یدا ده‌رده‌که‌وێ، بزن ده‌تڕێنێ. گونه سه‌گانه، ئه‌مه ڕووه‌که‌ش به‌رێک ده‌گرێ که دوو هێلکه‌ی پێوه‌یه و له گونی سه‌گ ده‌چێ. کلکه ڕێوى، له شێوازدا له کلکی ڕێوی ده‌چێ. میله گورگانه، ئه‌مه‌ش له کلی نێو کلدانی ژنان ده‌چێ ئه‌وه‌ی که کیژ و ژنان چاویانی پێ ده‌ڕه‌شن، میلێکی هه‌یه ڕاست له میلی چاوی کچان ده‌چێ، هه‌ر شتێکیش له کورده‌واریدا ئه‌سڵ نه‌بوو پاشناوی "گورگانه" وه‌ک تسه‌گورگانه و میله‌گورگانه‌ی پێ زیاد ده‌که‌ن. ژاره‌ماسی، له لادێکاندا ئه‌م ڕووه‌که بۆ ڕاوه ماسی زۆر به‌کار دێنن. سه‌رکه‌ته‌شی، ڕووه‌کێکی دڕکنه و تۆپی گوڵه‌که‌ی له سه‌رکه زله‌که‌ی ته‌شی (دووک) ده‌چێ. شواڵ داکه‌نه، بنی ڕووه‌کێکه که ده‌یکوتن، توێکڵه‌که‌ی داده‌که‌نێ و گۆشته‌که‌ی ڕووت ده‌بێته‌وه.