ته‌رخوون، ڕووه‌کێکه لاسکێکی ڕاست و ناسکی هه‌یه و گه‌ڵاکانی درێژ و باریک و بۆنخۆشن به‌ڵام تۆزێک تامی توونه، ڕێشاڵۆک یه‌کێکه له سه‌وزیجات، ئه‌شتها دێنێ و زوو هه‌زم ده‌بێ. بۆ ده‌رمانی دڵئێشه زۆر باشه، پێشینه بۆ ده‌رمانی تاعوون به‌کاریان بردووه. بۆ ئه‌وه‌ی که بۆ ده‌رمان بشێ ده‌بێ له ڕۆژێکی هه‌تاویدا لقه‌کانی ده‌سه ده‌سه ببڕن و له زووترین کاتدا بیبه‌نه سێبه‌رێک که هه‌وا هاتوو چۆی هه‌بێ و له گه‌رمایه‌ک که زیاتر له ٣٥ پله‌ی سانتیگراد نه‌بێ ویشک بکرێ. ڕێشاڵۆک بێجگه له‌وه‌ی که بۆ ده‌رمان به‌کاری دێنن، له عه‌تر و شه‌راب سازیشدا به کاری دێنن.
سه‌یری ته‌رخوون بکه.