ڕیحان، ڕیوون، ڕیۆن، ڕووه‌کێکه له تیره‌ی "نه‌عناکان" Labiacées و له جنسی Ocymum یان Ocimum، که لاسکی باریک و له ٢٥ تاکوو ٦٠ سم به‌رز ده‌بێ و گه‌ڵاکانی له سهرهکانیانهوه باریک و تیژ و بۆنخۆشن و ڕه‌نگی پشتی گه‌ڵاکانی خۆڵه‌مێشین و ڕووه‌کانیشیان سه‌وزێکی ڕووناکه، گوڵه‌کانی چووکه ن و ڕه‌نگیان سه‌وز، ئه‌رخه‌وانی و چه‌رموون، تووهکهشی ڕه‌ش و ورده و تۆزێکیش زروه، به کاڵی به‌نانه‌وه ده‌یخۆن و وشکیش ده‌کرێ و وه‌ک به‌هارات به‌کاری دێنن. ڕه‌یحان چه‌ندین جۆری هه‌یه که ڕه‌شه ڕه‌یحانه یه‌کێکیانه و ڕۆریش به‌ناوبانگه. به هۆی چاندنی تۆوه‌که‌یه‌وه زۆاد ده‌کا. به فه‌رانسه‌یی Basilic commun و Petit basilic و به ئینگلیزی Basil و Sweet basilی پێده‌ڵێن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ڕه‌یحانه له کوردستاندا زۆر بایه‌خی پێ ده‌درێ و ده‌چێندرێ و له دڵی خۆڵکدا وه‌ک گیایه‌کی جوان و به‌له‌زه‌ت جێی خۆی کردووه‌ته‌وه، هۆنهرانمان هه‌ڵبه‌ستێکی زۆریان پێدا وتووه، لێره‌دا من چه‌ند دانه‌یان ده‌نووسمه‌وه:
چڵه ڕه‌یحانه‌ی دووره دێراوم
سازی ناسازی هه‌ڵپه‌سێراوم
"هێمن"
جه‌حفه‌ری و سه‌مه‌ن، ڕه‌یحان و به‌یداخ
تهڕۆیان جه خاک چه‌نی ئـــــاخ و داخ
"م. کوردستانی"
سوێندت ئه‌ده‌م به ڕهیحاــــــــــــن
به گولآڵهسوورهی ده‌شت گه‌رمیان
"فۆرکلۆر"
ڕهیحانم دێراو دێـــراوه
شه‌تڵی ده‌ستی تازه لاوه
"فولکۆر"
ڕه‌شه‌ڕه‌یحانه خۆمی پێ ڕه‌ش کـــــه‌م
له دوای بالآکهت دڵ به‌کێ خۆش که‌م
"فورکلۆر"