سیاوهڵه، ده‌نکی ڕه‌شی بۆنخۆشه، ڕه‌شكه، سیاسۆنی، هەبڕەش، بۆندۆ، گیایه‌كی یه‌ک ساڵانه‌یه له تیره‌ی "ڕهبهنۆكهكان" Renonculacées (Renonculacées) و له ده‌سته‌ی "خرنهقییهكان" Nigella، هێندێک جۆری ئه‌م رووه‌كه گوڵێكی زۆر ناسكی جوانیان هه‌یه و هێندێكیان بێ گوڵن، گه‌ڵای باریک و گوڵه‌كانی شینن، به‌رزیه‌كه‌ی ده‌گاته ٤٠ سم، تۆوێكی ره‌شی بۆن خۆشی سێ سووچ ده‌گرێ كه هه‌مان "ڕه‌شكه" یان "سیاوڵه"یه کە به نان و کوڵێرهوهی ده‌که‌ن. رەشکە دەرمانی زۆر دەردە. رەشکە و رۆنەکەی چەندین مادەیان تێدایە لەوانەی "نیگلۆین" و " میلانتین"، "داماسین" و "تانین".
میلاتینیش زۆر بەکارهێنانی خراپە و نیگلۆین زیاد دەکا و ئەو کات لە جێگای دەرمان دەبێ بە ژەهر. هەر بۆیە دەبێ زۆر بە پارێزەوە بەکار بهێندفرێ.
ساڵەکانی ١٦٠٠ بریتانیاییەکانیش لە میسرەوە هێنایان و لەو وڵاتە چاندیان بۆ ئەوەی دەرمانی لێ بەدەست بێنن.
به فه‌رانسه‌یی Cheveux de Vénus، Niglle، Patte d araignée، Anis noir، Nigella cultivée و Cumin noirی پێده‌ڵێن.
بە فارسی سیاهدانه پێدەڵێن.
بە سویدیش پێی دەلێن: Svartkummin
سەیری سیاوڵە بکە.