ڕه‌به‌نۆک، مێلاقە، گوڵاڵە سوورە، گوڵاڵە نیسان ١. ڕه‌به‌نیک دوو جۆره، یه‌که‌میان په‌لکی که‌سکه، پشکۆکه‌شی سووره، سوورێکی گه‌ش و جوان، له مانگی نیساندا ده‌پشکوێ و نزیکه ١٠ تاکوو ٢٠ سم به‌رز ده‌بێ و ١٠ ڕۆژ ده‌ژی. دووهه‌میان "بیکوژۆک"ه په‌لکه‌کانی که‌سکن، پشکۆکه‌ی پێش ده‌م کردنه‌وه به قه‌د نۆکێکه. نزیک ٣٠ سم به‌رز ده‌بێ و ١٢ ڕۆژان ده‌ژی. ٢. ڕه‌نگه له‌و شوێنه که ئه‌م نووسراوه‌یانه نووسیوه ڕه‌به‌نیک ته‌نیا دوو جۆر بێ، ده‌نا ئه‌م جۆره ڕووه‌که جۆری یه‌کجار زۆره و له شوێنی باش‌دا ١٢٠ جۆری ده‌ست ده‌که‌وێ.
سه‌یری ڕبه‌نۆک و مێلاقە و گوڵاڵە سوورە بکه.