ڕۆناس، ڕۆیناس، ڕووه‌کێکی بهپنجه له تیره‌ی "ڕۆنیاسیهکان" Rubiacées، که گه‌ڵاکانی به کۆمه‌ڵ، هێلکه‌یی و نووک تیژن، گوڵه‌کانیشی چووکه و زه‌ردی مه‌یله‌و سه‌وزن. به‌رێکی گۆشتنی هه‌یه و تۆکڵه‌که‌ی تۆزێک ئه‌ستووره. به‌رزیه‌که‌ی ده‌گاته ٢ میتر، به‌شی هه‌ره گرنگی ئه‌م ڕووه‌که ڕیشووهکهیهتی که ڕه‌نگێکی سووری هه‌یه و بۆ ڕه‌نگ کردن به‌کاری دێنن، ئه‌م ڕیشووانه ڕه‌نگێکی سوور ئه‌ده‌ن و کاڵیش نابێته‌وه. چاندنی ئه‌م ڕووه‌که به هۆی تۆوه‌که‌یه‌وه ده‌کرێ و ساڵێک یان دوو ساڵ دوای چاندنی تۆوه‌که‌ی، ڕیشووه‌که‌ی ده‌ردێنن و پاش ویشک کردنه‌وه دیفرۆشن. ئه‌م ڕووه‌که بۆ ده‌رمانی زۆر ده‌رد بەکهڵکه.
گوڵێکی گه‌ڵا که‌سک و گوڵ زه‌رده. ئه‌م ڕووه‌که یان قیت ڕاده‌وه‌ستێ و یان خهوتووته سه‌ر هه‌رد، مانگی ئادار ده‌پشکوێت و ٤٠ سم باڵا ده‌کا و ٢ مانگ ده‌ژی.
گیایەکە لە تیرەی Rubiaceaeەکان.
سەیری رۆناس بکە.