ژاڵه، تاڵ، ڕوویل، ڕوول، لووڕ، لووڕک، 1. ڕووه‌کێکه گوڵی په‌مه‌یی ده‌کا و به تاڵ به‌ناوبانگه. 2. بنچکێکه لقی باریک و گوڵی سوور و چه‌رمووی هه‌یه، گه‌لآکانی درێژن و له گه‌ڵای داربی ده‌چن و تامیان تاڵ و ژه‌هراویه و ئه‌گه‌ر گیاندار بیخوا دیکوژێ، له گه‌ڵای ڕووڵدا ئالکلوئید Alcaloideێکی به ناوی Oleandrine هه‌یه که ده‌یگرن و بۆ ده‌رمان به‌کاری دێنن، ڕه‌نگه ناوه لاتینهکهشی هه‌ر به‌م بۆنه‌وه وه‌رگرتبێ. ئه‌م ڕووه‌که له به‌ر ئه‌وه‌ی جوانه و هه‌میشه‌یش سه‌وزه‌ی، له باخچه و حه‌ش و حه‌ساردا، هه‌روه‌ها له گوڵدانیشدا ده‌یچێنن.
به فه‌رانسه‌یی Laurier-roseی پێده‌ڵێن.
گیاکانی سەر بە تیرەی Apocynaceae ٢١٥ تیرە و ٢١٠٠ جۆرن کە هێندێکیان وەک گوڵ لە نێو گوڵداندا بۆ جوانی دەڕوێنن.