گوڵ ڕۆجیارپه‌رست، ڕۆزگارپه‌رست، رۆجیار پەرست، روژیار پەرست، گوڵه‌به‌ڕۆژه، ڕووه‌کێکه باڵا به‌رزی یه‌کساڵه له تیره‌ی "تێکه‌ڵاوه‌کان" Composées و له بنه‌ماڵه‌ی Asteraceae، لاسکی گه‌وره و به‌هێزه و ٢ تاکوو ٢ و نیو میتر به‌رز ده‌بێ، گوڵاکانی سه‌وز و پانن و گوڵێکی زه‌ردی گه‌وره‌ی وه‌ک ته‌به‌ق ده‌گرێ، که له ڕووی نێوه‌وه پڕه له تۆوی نێوپڕ که له تۆوی کووله‌که ده‌چن، به‌ڵام ئه‌مان ڕه‌گیان بۆر یان ڕه‌شه، هه‌ر وه‌ک تۆوی کووله‌که ده‌یبرژێنن بۆ تووکاندن. له تۆوی ڕۆژگارپه‌رستدا له سه‌ددا ٥٠ی چه‌ورییه و ڕۆنێکیشی لێ ده‌گرن که له شیرینی دروست کردن و چێشت لێناندا به‌کار دێ. له به‌ر ئه‌وه به‌م گوڵه ده‌ڵێن ڕۆژگارپه‌رست، دایم گوڵه‌که‌ی ڕووی له خۆر(ڕۆژ)ه، واته خۆرپه‌رست. ئه‌م ناوه‌ش له‌گه‌ڵ ناوه ئینگلیزیه‌که‌ی زۆر نزیکه! دیاره له هێندێک ناوچه‌ی کوردستاندا نه‌واتی و نه‌باتیشی پێده‌ڵێن. چاندنه‌که‌شی به هۆی تۆوه‌که‌یه‌وه و له سه‌ره‌تای به‌هاردا ئه‌نجام ده‌درێ. ئه‌م ڕووه‌که له هێندێک شوێندا باڵای ده‌گاته ٤ میتر. ڕۆژگارپه‌رست له نێوه‌ڕاستی ساڵه‌کانی 1600ی زاینی‌دا گه‌یشته ئوروپا. به فه‌رانسه‌یی زۆر ناوی هه‌یه که ئه‌مه یه‌کێکیانه Grand soleil. (ده‌نگم نووساوه به گوڵه‌به‌ڕۆژه/ له دڵم ده‌رناچێ قسه‌ی ئه‌و ڕۆژه) "فولکلۆر"