ڕه‌کێشه، رکێش، ه‌لگهه‌ڤێس، زمانە بەرخ، گوێ بزنە، به‌لگشۆڕده‌ق، گیا دمەڵ، رووکێکە لە تیرەی Plantaginaceae کە له کورده‌واریدا بۆ برین گه‌یاندن و رکێشەکردنی دمەڵ و ساڕ‌ێژ کردنی برین به‌کاری دێنن و ده‌رمانێکی باشه، لاسکی باریکه و گه‌ڵاکانی له نێوه‌ڕاسته‌وه پان و له دووسه‌ره‌وه باریکن و باڵای ده‌گاته ٣٠ سم، دانه‌ی ورد ورد ده‌گرێ که به کوردی "بارهنگ"ی پێده‌ڵێن. دانه‌کانیشی بۆ ده‌رمان ده‌شێن و خه‌ڵکی ده‌یخۆن. بە پێی سەرچاەکانی (Fries 1904) رێکێشە ئەم ناوی لاتینی major (گەورە)ی لەبەر گەڵا پان و گەورەکانی وەرگرتووە و لە سەدەکانی نێوەڕاستەوە لە کتێبە دەرمانیەکاندا ناوی هاتووە.
ئه‌مه‌ش جۆرێکی دیکه‌ی ڕکێشه‌یه P. lanceolata.
بە ئاڵمانی Breit-Wegerich یە.
بە سویدی Groblad پێ دەڵێن.
سه‌یری بارهه‌نگ بکه.