گوڵێکی چه‌رموو و چکۆله و بۆنخۆشه که عه‌تریشی لێ ده‌گرن، گیاکهشی وه‌ک دار مێو وایه، ڕازقی سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی "یاسهمهنهکان"ه و سه‌ر به تیره‌ی "زهیتوونیهکان" Oléacéesنه، گه‌لآکانی له ناوه‌ڕاسته‌وه پان و له دوو سه‌ره‌وه باریکن و وێنه‌ی هێڵکهییان به‌خۆوه گرتووه. گوڵه‌کانی هاوینان ده‌پشکوون و زۆریش ده‌وام دێنن.
به فه‌رانسه‌یی J. de arabie ی پێده‌ڵێن.