گوكت رۆس، یان گوڵی رۆس و گوڵی سوور گوڵێکە لە بنەماڵەی "رزاسە" (Rosacea). ئەم بنەمالەیە نزیکەی ١٠٧ رەگەز و ٣١٠٠ جۆرە. رۆسەکان لەگەڵ ٢٤ بنماڵەیتر یەک تیرە بەناوی (Rosales) پێک دێنن. نزیکەی ٧٠ رەگەز لەم بنەمالە وەک گوڵی رازاندەوە و جوانی، خوەراکی و دەرمانی بەکار دێن. رەگەزی رۆس لە نزیکەی ١٤٠ جۆر پێک دێ کە ٩٥ جۆریان لە سەرەتادا ئاسیایین، ١٨ جۆریشیان هی باکووری ئامریکا و پاشماوەکەشیان لە ئوروپا و ئافریقاوە سەرچاوە دەگرن. زیاتر لە ٢٠٠٠٠ جۆرە لە رۆسەکان پێکهاتی ئاماجی هیبریداسیۆن، پەڕین (موتاسیۆن) و سلکسیۆنن و بە کەڵک وەرگرتن لە شێوازی ناوبراو هەموو ساڵێک جۆری نوێیان لێ پەیدا دەبێ. جیاوازی سەرەکی ئەمانە لە شێوەی پەڕەی گوڵ و رادەی زیاد و کەمی ئەواندایە و هەروەها جامی گوڵ و پەرچەم و ژمارەی تۆوەکانیاندایە.
گەرمەسێریترین جۆرەی رۆس کە تاکوو ئێستا ناسرابێت R.clinophylla یە کە لە وڵاتی بەنگال و باکووری دووڕگەی هینددایە، بەڵام بە دەگمەن پەروەرەدە دەکرێ. تەمەنی ئەم گوڵە پێوەندی بە شێونەکەیەوە هەیە و لە ٢ تاکوو ٤ حەوتوویە. بنچکی گوڵی رۆس بۆ جوانی لە نێو باخچە و شوێنە سەرسەوزەکان، پارکەکان و نێو شەقامەکاندا دەچێندرێ.
ئهرێ دڵ بێ شهرابی لهعلی گوڵ ڕهنگت لهگوڵ چنکـــا؟!
که جیلوهی گوڵ له گوڵشهندا نهبێ، بوڵبووڵ له چڵ چنکا؟!
"مهحوی"