ڕازیانه ڕووه‌کێکی بۆن خۆشی گه‌ڵا پچڕاوپچڕاوی یه‌ک و دوو ساڵه‌یه (هێندێک جۆریان وه‌ک بچکن). ئه‌م ڕووه‌که له تیره‌ی "چه‌ترییه‌کان" Umbelliféres Apiaceae) ( Ammiaceae)نه و گوڵه‌کانی چه‌ترین و ڕهندگیان زه‌رده و له پۆپه‌ی لقه‌کانیه‌وه‌ن، به‌رزیی ڕازیانه له ١ میتر تاکوو یه‌ک و نیو میتر هه‌ڵده‌چێ، گه‌ڵاکانی تام و بۆنیان خۆشه و قنچکه‌که‌یان له نزیک لاسکی ڕووهکهکهوهیه و له کلوو ده‌چن، تۆمه‌که‌شی ورد و به درێژی ٦ تاکوو ١٢ میلمه و پانیه‌که‌ی له ٢ تاکوو ٣ میلیمیتره و بۆنێکی خۆشیشی هه‌یه. پێشینه تۆمی ڕازیانه‌یان بۆ ده‌رمانی به‌ردی گورچیله (وڵک) و نه‌خۆشی زه‌رده‌یی و زکچوون به‌کاریان ده‌برد. گه‌ڵا و ڕیشووه‌که‌شی بۆ ده‌رمان به‌کار ده‌به‌ن. پێش ئه‌وه‌ی ژن نووتفهی له منداڵدان دا هه‌بێ، ئه‌گه‌ر له دوو مانگی ههوهڵدا ڕازیانه بخوا، ئه‌وا منداڵه‌که‌ی ده‌گۆڕێ، واته ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ی کوڕبێ ئه‌وا ئه‌بێ به کچ و به پێچه‌وانه‌ش. دانه‌ی ڕازیانه زۆر چه‌وره و له ٢ تا ٦ لە سه‌ددا ڕۆنه.
هۆی کاکی جوتیار، جوتت شا گوڵ بێ
تووەکەت رازیانە خەرمانت گوڵ بـــێ
"فولکلۆر"
ئه‌مه ڕازیانه‌ی شیرینه Foeniculum vulgare azoricu.
به فه‌رانسه‌یی Fenouil و Fenouil officinal، Aneth و Anis douxی پێده‌ڵێن.