لە خێزانی : Asteraceae
ناوی گشتی thistle of woolly distaff thistle هەروەها بە دڕکی زەعفەرانیش ناسراوە .
چقڵەکڵەوە لەکاتی کامڵ بووندا قەدو لاسکەی ڕەنگێکی خۆڵەمێشی سپیواشی هەیە و تا (1بۆ 1.5)مەتر باڵا دەکات، قەد چەند لکێک دەردەکات، دڕکەکانی زۆر تێژ و بەئازارن و تا چەن سانتیمەترێک درێژدەبن ، ڕەنگی گوڵەکانی ڕەنگیان زەردە،
یەکێک لە نیشانە جیاکەرەوەکانی ئەم چقڵە پتەوی لاسکەکەیتی بەشێوەیەک لەکاتی سوتانی پوشوپاوانی جێگەیەک لاسکی ئەم چقڵە قیت دەمێنیتە و بەرگەی سوتان دەگرێت ، بۆ جوتیاڕانیش لەکاتی بوونی ئەم چقڵە لەناو پەڵەی دانەوێڵەدا دەبێت پێش درەو پەڵە گەنم یان جۆکە لەو دڕکە پاکبکرایەتەوە چونکە هەم دڕکەکەی بەئازارە و هەم لاسکەکەی لەناو کلۆشی دانەوێڵەکەدا بەئاسانی وردنابێت .
ئەم بابەتە هی مامۆستای بەڕێز بەکر ئەحمەدییە