چنوور گوڵیکی بۆن خۆشی سەر کێوەکانی کوردستانە. کاتێک کورتە باڵایە رەنگێکی سەوزی تۆخی هەیە و پەلوپۆشی وەک ئاورێشم تاڵتاڵ بووەتەوە. دوایە کە گەورە دەبێ گوڵیکی زرەد دەکا کە بۆ عەتر و بۆ دەرمانیش بەکاری دەبەن. لە کوردەوای خۆماندا گوڵە چنوور لە نێو خیگە رۆن دەخەن بۆ ئەوەی بۆنی خۆش بێ و رۆەنی خۆماڵێ پارێزگای کوردستانیش بە بۆنی ئەم گوڵەوە بەناوبانگە.
بەو جۆرەی کە " George Edward Post" باسی چنوور دەکا لەسەر بنەماڵەی چەترییەکانە
بە فارسی چویلی پێدەڵێن.