BackBeet, beetroot
چۆنەر

Latin: - Beta vulgaris
English: - Beet, beetroot
چۆنەر 

چۆنەری، چۆنەوەر، چەوەندەر، رووکێکە لە بنەماڵەی توور، چەند جۆری هەیە بەڵام چۆنەرقەند لە هەموویان بەکەڵکترە کە گیایەکی یەک ساڵانە. ماوەی بەرهەم هێنانی ٦ تاکوو ٩ مانگە و لە کەش و هەوای کوێستانیدا زۆر جوان پێدەگا. ئەم جۆرە چۆنەرە لە بەدەستهێنانی شەکردا زۆر بەکەڵکە.
رۆژی ٣ی مانگی ١١ی ساڵی ٢٠١٤ لە هەواڵی راگەیەنێرەکانی وڵاتی سوێدا باس لەوە کرا کە چەوەندەر قەند دەتوانێ لە داهاتوودا بۆ وێنە گیانی بریندارەکانی خۆڵیکدانی ئوتومبیلەکان لە مردن رزگار بکا. دوکتۆرێک بە ناوی نێلیدا لەیڤا (Nélida Leiva) لە شاری لوند لە وڵاتی سوێد هێمۆگلوبینی لە نێو چۆنەردا دۆزیوەتەوە کە لە باردۆخێی ئورژانسیدا دەتوانرێ لە جێگای خوێن بدرێ بە بریندارەکان. ئەگەر ئەم لێکۆڵینەوە بە تەواوی سەربگرێ لەوانەیە چۆنەری قەند لە داهاتوودا ببێ بە سەرچاوەیەکی باش بۆ خوێن. لە داهاتوودا چۆنەر قەند دەتوانێ جێگرەوە و ئالترناتیڤێکی باش بێ بۆ خوێن.
دیارە تەنیا چۆنەرقەند نیە کە دەکرێ هموگلوبینی لێ وەربگیردرێ لە رووەکیتری وەک پەتاتەشدا هەیە بەڵام هیچیان وەک چۆنەرقەند بەکەڵک نین.

© Kurdflora 2000 - 2019 in cooperation with Auriolus, contact
-