تۆم قفە، مرۆ، گوڵ مرۆ، گیایەکی خۆڕستی یەک ساڵەیە لە بنەماڵەی Labistae کە لاسک و گەڵاکانی کورکنە و گوڵێکی زەردی مەیلەو قاوەیی هەیە و باڵای دەگاتە نیومیتر. ئەم گیایە لە بەرزاییەکانی داڵەهۆ، باویسی، نۆدشە، لە باکوور و رۆژهەڵاتی شاری پاوە، (کەڕیسان) و لارەکاوە، لە ژیوار و جوڵاندنێ و و دەڵەمەرز و لە شنۆ و میراوای بۆکان دەڕوێ و لەو شوێنانەش بۆ دەرمان بەکاری دێنن.