چاوە قاڵاو، گوڵە مەجنوون، گوڵاڵە هیوا، گوڵ دیاریی، لە دیارەبەکر پێی دەڵین یارلێشەمۆ، گیایەکی بە بنچی یەک ساڵەیە لە بنەماڵەی Iridaceae کە گوڵێکی جوان بە رەنگەکانی سوور، شین و بەنەوش دەگرێ. گیایەکی بە سلکە و باڵای لە ١٠ تا ٢٥ و جاروبارەش تا ٤٠ سانتیمیتر بەرز دەبێ، لە زۆربەی کوێستانەکانی کوردستاندا دەڕوێ بەتایبەتی لە وێراش، ئاتەشگا و هەوارتین، چەندین کیلومیتر ئەرز بە خۆیەوە دادەگرێ و دایدەپۆشێ و لەو ناوچەیە پێی دەڵێن گوڵە عەڕعەڕ. لە کوردەواریدا سەلکەکەی دەکوتن و لەگەڵ هێندێک گیای دیکە تێکەڵی دەکەن بۆ ساڕێژ کردنی برینی ئەسپ و هێستر و ئاژەڵی ماڵی.
بە سوێدی پێی دەڵێن Småblommig sabellilja.
ئەم گوڵێ لە تیریەی "Gladiolus" و لە بنەماڵەی "Iridaceae"یە.