چایی کێوی، سڕناتک، گیایەکە لە تیرەی کلازیاسەکان (Clusiaceae) کە بە شێوەی خۆڕشک لە نێو مەزرا و دەرودەشتدا دەڕوێ. لە ئامریکا و ئوروپاشدا پەروەردە دەکرێ. گوڵەکانی ئەم گیایە سپی و زەردن و لە پۆپەی لقەکانەوە بەشێوەی هێشوو دەڕوێن. پێشتر بۆ دەرمانی خەمۆکی بەکار هاتووە. لە هێندێک وڵاتی وەک سوید ئەم گیایە و زۆر گیای دیکە لە دروست کردنی ئەلکول و مەشروباتی ماڵیدا بەکار هاتووە.
بە ئاڵمانی Echtes پێدەڵێن.
بە سویدی Äkta johannesört پێ دەلێن.