سه‌وزی ڕووه‌کێکن که گه‌ڵاکانیان بۆ خواردن، ده‌رمان یان وه‌ک به‌هارات له لێنانی چێشت دا به‌کار دێن. هه‌ر ئه‌م ڕووه‌ک و بههاراتانهن که هه‌موو ڕۆژێک چێشته‌کانمان به تام و جێژتر ده‌که‌ن. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێندێک له‌م ڕووه‌کانه بۆنه‌کانیان له ڕاده‌یه‌کی زۆردایه یان زۆر تووند و تیژن نابێ به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام بخورێن. چه‌ند جۆر له‌و سهوزیانهی که زۆر به‌که‌ڵکن ئه‌مانه‌ن: ڕه‌یحان، ڕووه‌کێکی شیرین و به‌تامه که تۆزێ تامی تیژی هه‌یه و له‌گه‌ڵ هه‌موو جۆره سالادێک دا ده‌خورێ. مریه‌م گوڵی یان گوڵه مریه‌م Sage له‌گه‌ڵ خواردنی به‌هێزدا ده‌خورێ و تامی تیژ و بۆنێکی خۆشی هه‌یه و به بۆنه‌ی بۆنه خۆشه‌که‌یه‌وه، گه‌ڵاکانی له په‌نیر ده‌پێچن. ئاوێشن Thyme که چه‌ندین جۆری هه‌یه، له وڵاته‌کانی نزیک زه‌ریای مه‌دیته‌رانه‌دا ده‌ڕوێ و به‌ناوبانگترین جۆری کێویهکهیهتی، جۆرێکی دیکه‌شی هه‌یه که تامی لیمۆ ده‌دا و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه پێی ده‌ڵێن "ئاوێشنی لیمۆیی. ئاوێشن به ته‌ڕ و تازه‌یی و وه‌ک به‌هاراتیش به‌کاری دێنن. ده‌نکه مێخه‌ک Clove له خۆشه‌کردنی پێسته‌دا به‌کاری دێنن و هه‌روه‌ها له ساز کردنی شیرینیشدا که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرن. له ڕاستیدا ئه‌و گوڵه مێخه‌کانه‌ی که به‌کاریان دێنن، گوڵی دارێکن که زۆرتر له دووڕگه "مولوک"دا ده‌ڕوێن. مێخه‌ک شیرینه و بۆنێکی خۆشیشی هه‌یه و هه‌ر به‌و جۆره که هه‌یه و یان به هاڕدراوی به‌کاری دێنن. نه‌عنا به بۆنه‌ی ئه‌و بۆن و عه‌تره‌وه که هه‌یه‌تی ناوبانگێکی زۆری هه‌یه و ئه‌م ناوه‌شی له مینتا Mintha یان کچی زه‌ریا، که له چیرۆکه کۆنه‌کانی یۆنانیدا هه‌یه و گوایه خواوه‌ندی چیرۆکه کۆنه‌کان "پهرسفۆن" Persephone که له‌به‌ر به‌خیلی (ئیره‌یی) یه‌کی له ڕاده به‌رده‌ر ڕه‌قیبه‌که‌ی خۆی "مینتا"ی کردووه به‌م ڕووه‌که. نه‌عناش له هه‌مان تیره‌یه که ڕووه‌کی وه‌ک ئاوێشن، مریه‌م گوڵی، مهرزهنجوش و ئهکلیلیش ئه‌ندامین. به‌ناوبانگترین جۆری نه‌عنا جۆره ئاویهکهیهتی، به‌ڵام زۆرتر جۆره کێویه‌که‌ی بۆ دروست کردنی سۆسی نه‌عنا یان بنیشت بکار دێنن. جۆرێکیتری نه‌عنا هه‌یه که پشیله زۆر حه‌زی لێ ده‌کا، ئه‌مه‌ش سه‌ر به‌م هه‌مان تیره‌یه و له‌به‌ر ئه‌وه پشیله حه‌زی لێ ده‌کا، "ڕووه‌کی پشیله" یان "گیا پشیله"ی پێده‌ڵێن.
سەرچاوە: "فرهنگ بمن بگو چرا" به‌رگی یه‌که‌م ل. ٢٧ و ٢٨.