چۆنه‌ر، چوهنهر، سڵق، سلکێ سۆر، ئه‌م ڕووه‌که له تیره‌ی "ئیسفهنجیهکان" Chénopodiacées و جۆرێکه له جۆره‌کانی سڵق Beta، ڕووه‌کێکه دوو ساڵه که له ساڵی ههوهڵدا مه‌وادی پێویستی ژیانی له سهلکهکهیدا کۆ ده‌کاته‌وه و ساڵی دووهه‌م گوڵ و تۆم ده‌کا. له هه‌موو جۆره چۆنهرێکدا ٢% تا کوو ٦% مه‌وادی شه‌کر هه‌یه. گه‌لآی پان و زله، سه‌لکی زله و وه‌ک تۆپ وایه، چه‌وه‌نده‌ر جۆری زۆره و جۆرێکیان به کوڵاوی دیخۆن و به کاڵی به ماڵاتی ده‌ده‌ن، جۆرێک دیه‌که‌ی تۆکڵ و نێوی سلکهکهشی ڕه‌نگی سووره و تامی زۆر شیرین نییه و له هێندێک خواردندا به کاری دێنن. جۆری سێهه‌می چه‌وه‌نده‌ر زۆر شیرینه و به تامه که چه‌وه‌نده‌ری قه‌ندیشی پێده‌ڵێن، سه‌لکی ئه‌م جۆره‌یان تۆزێک درێژتره و تا نزیک ٣٠ سم له قولآیی عه‌رزدا ڕۆده‌چێ و پێستهکهیی و نێوه‌ڕۆکه‌که‌شی ڕه‌نگیان چه‌رمووه و به شێوه‌ی نێویجی له ١٤ تاکوو ١٨ له سه‌ددا ماده‌ی شه‌کری تێدایه و له کارگه‌ی شهکرسازیدا شه‌کری لێ ساز ده‌که‌ن. له چه‌وه‌نده‌ردا ڤیتامینی A, B و C و مه‌وادی کانیی دیکه‌ی وه‌ک سلولز، فسفۆر، کهسیۆم و ئاسن هه‌یه و بۆ هورگ باشه و له خوێنڕێزی به‌رگری ده‌کا و ده‌رمانی زگچوونی خوێنێشه. ئه‌مه‌ش چه‌ند جۆر چۆنهره به لاتینی B.V. esculenta و Brtavularis. Cic، ئه‌مه‌یان لاسکی نییه و له سه‌ر سهلکهکهیهوه گه‌ڵاکانی جیا ده‌بنه‌وه و له گه‌ڵای ئسفهناج ده‌چن، گه‌ڵاکه‌شی بۆ خواردن ئه‌بێ، به فه‌رانسه‌ویی Poriée و به ئینگلیزیش Chardه. ئه‌مه‌ش Beta vulgaris چۆنه‌ر قه‌نده که به فه‌رانسه‌یی Bettrave a sucre یە.
به ئینگلیزیش Beet و Beetrootی پێده‌ڵێن.
ئه‌مه‌ش دوو جۆری خۆڕستی ئه‌م ڕووه‌که‌یه B.trigyna و B. iomatogona