چاودار، چێودان، ڕووه‌کێکه له تیره‌ی "گهنمییهکان" Graminées، ئه‌م ڕووه‌که له شێوازدا له گه‌نم ده‌چێ و جیاوازیه‌که‌یان له‌وه‌دایه که ئه‌م به‌رزتر و لاسکه‌که‌ی نرمتر و ده‌نکه‌کانیشی درێژتر و ناسکن، پۆپه‌که‌ی هه‌ر لاسکێک سێ گوڵی هه‌یه، به‌لآم هه‌ر دووانیان به‌ر ده‌گرێ. چهودهر به سێ به‌شی چووکه و نێونجی و ورد دابه‌ش کراوه. ڕووه‌کێکی به‌هێز و خۆڕاگری کوێستان و شوێنی سارد و بێ بیته. له که‌ش و هه‌وای 6 تاکوو 7 پله‌ی گه‌رمادا چه‌که‌ره ده‌کا و له هه‌وای 14 پله‌ی سه‌ر سفر گوڵ ده‌کا و و له 19 پله‌شدا به‌ر ده‌گرێ. به فه‌رانسه‌یی Seigel. له ف.م. و م.گ. که‌ڵک وه‌رگیراوه. سه‌یری په‌ڕشت بکه.