BackWild succory, succory
چه‌قچه‌قه‌

Latin: - Cichorium intybus L.
English: - Wild succory, succory
چه‌قچه‌قه‌ 

چەقچەقە، چەقچەقۆکە یان کاسنی ڕووه‌کێکی چەند ساڵەیە لە تیرەی "Compositae" کە گوڵەکانی شینن. ریشووەکەی دوای ئەوەی وشک و پاشان هاڕدرا وەک چایی و قاوە لە ناوچەکانی مەدیتەرانەدا دەخورێتەوە یان شیره‌ی بنه‌که‌ی وه‌ک جاچکه‌ ئه‌جاون. جۆری زۆرە و یەکێکیان "چەقچەقە تاڵ"ە یە.
ئەم گیایە لە سەرەتادا گیایەکی ئوروپایی بووە بەڵام ئێستا ئیتر لە تەواوی دونیادا دەڕوێ یان دەیڕوێنن.
چەقچەقە وەک کەرەفس و جافەری بۆ ئەو کەسانەی کەم خوێنن، دەرمانی باشە. گەڵای کوتراوی ئەم گیایە بۆ ساڕێژکردنی برینی چڵکن و ئەیلتهاب کردووی پێستی زۆر باشە. هەروەها دەرمانی باشە بۆ ئێش و ژان بەتایبەتی سەرئێشە و ئێشی ئارتۆزیی.
ـ بەکارهێنانی ریشووەکەی بۆ ئەو ژنانەی کە پێش عادەتی مانگانەیان تووشی سیندرۆم دەبن زۆر باشە. ئەم گیایە هورمۆنەکانی لەش میزان دەکا و ئیشە و ئازاری لەو جۆرە چارەسەر دەکا.
ـ کاریگەری و کرداری سەرەکی ئەم گیایە بەهێز کردنی لەشە بۆ وەرگرتنی کەلسیۆم کە بۆ پاراستنی ددانەکان و بەهێزکردنی ئێسکەکان باشە.
ـ بۆ خاوێن کردنەوە و سڕینەوەی ژەهر لە میزڵدان و بۆڕییەکانی میزدا زۆر باشە.
ـ ئەو رادە ئینسولینە کە تێدایە، بە شێوەیەکی بەرچاو بەرگری لە تووش بوون بە نەخۆشی شێرپەنجەوە دەکا.
ـ ریشووی وشک کراو و هاڕدراوی ئەم گیایە لەگەڵ هەنگوین دەرمانێکی باشە بۆ برونشیتە تووند و بەهێزەکان.
سەیری کاسنی بکە.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-