چنگهله، چنگه‌ڵه، ڕووه‌کێکی یه‌کساڵه‌یه له تیره‌ی Chenopodiaceae (ئه‌م تیره له ڕووه‌که‌کان 120 ئه‌ندام و 1300 جۆری هه‌یه)، و له بنه‌ماڵه‌ی Chenopodium (ناوی ئه‌م بنه‌ماڵه‌ی ڕووه‌که‌کان له ناوه یونایهکهیهوه که پێک هاتووه له دوو وشه‌ی khen به مانای قاز و podos به مانای چنگ یان لاق، واتا چنگهقاز)، بۆیه دانمارکیه‌کان پێی ده‌ڵێن "گوسهفود" (چنگه قاز) و نزیکه‌ی 150 جۆره‌ی هه‌یه. بالآی 2 تاکوو 12 ده‌سیمیتر به‌رز ده‌بێ و گه‌لآکانی هێلکه‌یین، ده‌کرێته چێشت و زۆر به‌تامیشه. وه‌ک ئیسفناج ده‌کار دێ. چه‌ند جۆری دیکه‌ی هه‌یه که ئه‌مانه‌ن: Atriplex patula، ئه‌مه‌یان بالآی کورته و ناگاته ئه‌وه‌ی پێشوو. Ch.polyspermum و A. hastata ئه‌مه‌شیان به‌رزییه‌که‌ی ناگاته 1 میتر.