چاودار، چێودان، په‌ڕشت، ڕووه‌کێکه له تیره‌ی "گهنمییهکان" Graminées، ڕووه‌کێکه وه‌ک گه‌نم و جۆ وایه و هه‌ر وه‌ک ئه‌وان له کێڵگه و نێو جاڕدا ده‌چێندرێ. گهلآکانیشی پانتره، به‌رزییه‌که‌شی ده‌گاته 2 میتر، ده‌نکه‌کانیشی وه‌ک گه‌نم ده‌که‌نه ئارد و نان، بۆ دروست کردن خواردنه‌وه‌ی ئه‌لکولی وه‌ک ویسکی و جین که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرن. له لادێکانی کوردستاندا زستانان وه‌ک برنج لێده‌نرێ و ده‌رمانی باشه بۆ هه‌لآمه‌ت و ئینفلونزا. به فه‌رانسه‌یی Seigelی پێده‌ڵێن. له ف،م، که‌ڵک وه‌رگیراوه. سه‌یری په‌ڕشت بکه.